به‌غدا هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان تووڕه ده‌كات
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دابه‌شكردنی عێراق به‌سه‌ر هه‌ژده بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانی نیگه‌ران و توڕه كردووه، چونكە له هه‌مواری یاساكه‌دا هه‌ڵه‌بجه كه نۆزده‌هه‌مین پارێزگای عێراقه، فه‌رامۆشكراوه.
نوێنه‌رێكی كوردیش ده‌ڵێ تازه كار له كار ترازاوه و هیچیان بۆ ناكرێت تا له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا هه‌ڵه‌بجه بكرێته بازنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن.
دوای به فه‌رمی ناساندنی هه‌ڵه‌بجه به نۆزده‌هه‌مین پارێزگا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان چاویان له‌وه بوو به هه‌موو پێوه‌رێك پارێزگاكه‌یان له یاسا و بڕیاره فه‌رمییه‌كاندا جێگه بگرێت، نه‌ك ته‌نیا له سه‌ر كاغه‌ز پێشگری پارێزگا بۆ هه‌ڵه‌بجه دانرێت.
ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانی تووڕه كرده‌وه، ناو نه‌هێنانی هه‌ڵه‌بجه‌یه وه‌ك پارێزگا له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كه عێراقی به‌سه‌ر هه‌ژده بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن دابه‌شكردووه و هه‌ڵه‌بجه هێشتا له‌سه‌ر بازنه‌ی سلێمانی ماوه‌ته‌وه.