لهمهودوا پهرلهمانتاره كوردهكان دهبنه چاودێر بهسهر پارێزگاری كهركووك
K24 - كهركووك:
لەدوای ڕاگرتنی کارەکانی ئەنجوومەنى پارێزگا، چاودێریکردنی ئیدارەی سەپێنراوی کەرکووك خرایە ئەستۆی پەرلەمانتاران کە نیوەیان کوردن، هاووڵاتیان بە دووری دەزانن ئەو پەرلەمانتارانە بتوانن لەو ئەرکەیاندا سەرکەوتوو بن و دەڵێن، ئەوان ناتوانن لە بەغداوە چاودێری کەرکووك بکەن.
پەرلەمانتارێکیش دەڵێت خۆپێشاندانەکانی عێراق هۆکاربووە و لە ماوەیەکی نزیکدا لێکۆڵینەوە لە ئیشوکارەکانی ئیدارەی کەرکووك دەکەن.
خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق، حکوومەت و پەرلەمانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە، چاودێری نەکردنی ئیدارەی کەرکووکیش وەك دهگوترێت، بۆ هەمان هۆکار دەگەڕێتەوە.
دەسەڵاتی ئیداری و سەربازی، لەدوای 16ى ئۆکتۆبەرەوە لە کورد وەرگیراونەتەوە و ئیدارەی شاریش هەرشتێك مەبەستی بوو لەو ماوەیەدا کردی، بەڵام ئێستا پەرلەمان تۆپەکەی خستە گۆڕەپانی پەلەمانتارانی کەرکووکەوە کە نیوەیان کوردن و دەتوانن ڕێگری لە زیادەڕۆییەکانی ئیدارەی سەپێنراو بکەن.