تویته‌ره‌كه‌ی بۆڵتن "ئازاد كرا"

K24 - هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "تویته‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی بۆ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه كۆنترۆڵكرابوو"، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م لێدوانی بۆڵتنه له تویته‌ره‌وه پاش ئه‌وه‌ی له مانگی ئه‌یلوول/ سێپته‌مبه‌ری رابردوو ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
بۆڵتن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له تویته‌ره‌وه فۆوڵۆیان كردووه و ژماره‌یان له 790 هه‌زار كه‌س زیاتره گوتوویه‌تی: "ئێستا هه‌ژماری تویته‌ره‌كه‌م ئازاد كرا، پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستم له له‌كاركێشایه‌وه كۆتوبه‌ند كرابوو".
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی: "ئیتر كۆشكی سپی ئه‌و توانایه‌ی نییه بگاته هه‌ژماری تویته‌ری من، سوپاس بۆ تویته‌ر كه پابه‌نده به پێوه‌ره‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی لێی كۆبوونه‌ته‌وه و سه‌رله‌نوێ هه‌ژماره‌كه‌یان بۆ گه‌ڕاندوومه‌ته‌وه".
به‌ڵام بۆڵتن روونی نه‌كردووه‌ته‌وه به چ شێوه‌یه‌ك كۆشكی سپی رێگه‌یان لێگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت بگاته هه‌ژماره‌كه‌ی، به‌ڵام پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئایا ئه‌وه‌ی كۆشكی سپی كردوویه‌تی به‌رامبه‌ری به‌هۆی ئه‌وه بووه لێی ترساون؟.
به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاش به ئاژانسی رۆیته‌رزی گوتووه، كۆشكی سپی رێگه‌ی له بۆڵتن نه‌گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی به تویته‌ره‌كه‌ی رابگات، هیچ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی له‌و جۆره‌ش لای كۆشكی سپی نییه به‌و كاره هه‌ڵبستێت. تویته‌ریش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌داوه.