سیمبوڵەکانی هەڵەبجە لەژێر مەترسی لەناوچوونن

داوای پاراستنی ئەو خانووانە دەکرێن کە بوونەتە سیمبوڵی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە
kurdistan24.net

K24 - ھەڵەبجە

11 خانوو لەنێو شاری هەڵەبجە وەک سیمبوڵ زۆرترین شەهیدی کیمیابارانی ئەو شارە ناسرابوون و لەو 11 خانووەدا بە سەدان هاووڵاتی شەهید بوون، بەهۆی نەپاراستنی خانووەکان و فرۆشتنیان لەلایەن کەسوکاری شەهیدانەوە بە تەنها 4 خانوو وەک خۆی ماونەتەوە، لەناویاندا ئەو خانووەی کە لەبەردەرگاکەی عومەری خاوەر و کۆرپەکەی شەهیدبوون.

بەشێك لە کەسوکاری شەهیدان داواکارن هەرچی زووە ئەو خانووانە بکرێنە بەڵگە و دۆکیومێنت بۆ ناساندنی ئەو تاوانەی دژی خەڵكی شارەكە ئەنجامدراوە. داواش دەكرێت خانووەكان نۆژەن بکرێنەوە لەسەر هەمان دیزانی پێشویان.

لە رۆژی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەدا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بۆ پاراستنی گیانیان پەنایان بۆ ژێرزەمینی ماڵەکانیان بردووە، 11 خانوو لەنێو ئەم شارە بەسەدان كەس یێیاندا بوونە قوربانی، ئەو خانووانە كە وەك سیمبول 7 خانویان بەهۆی پارێزگاری لێ نەکردن و نۆژەن نەکردنەوەیان فرۆشراون و لەجێگایاندا خانووی دیکە دروست کراوە، ئێستا تەنها 4 لەو خانوانە ماونەتەوە.

ھ.م