لە هەمواری دەستووری عێراقدا ئه‌م ده‌ستانه هەڵدەوەشێندرێنەوە
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی كورد له لێژنەی هەموارکردنەوەی دەستوور ئه‌و بڕگانه ئاشكرا ده‌كات، كه بڕیاره هه‌موار بكرێنه‌وه و ده‌شڵێت: یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆكانه.
ڤیان سەبری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هاوكات ئه‌ندامی كورد له لێژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ئاشكرای كرد، لێژنه‌ی ناوبراو به نیازه ئەو بڕگانە هەموار بکاتەوە، کە پەیوەستن بە دیاریکردنی کوتلەی گەورەی ناو پەرلەمان و ژمارەی پەرلەمانتاران.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كارێكی دیكه‌ی له پێشینه‌ی لێژنه‌كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دەستە سەربەخۆکانه.
هاوکات رێبواری كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی كرده‌وه، پێویسته کورد ئامادەبێ، بۆ ئەوەی ئه‌گەر هەموارەکە لە بەرژەوەندی خه‌ڵكی كوردستان نەبوو بە دەنگی خەڵك ڤیتۆی بکات.
H.B