مۆرینهۆ 3 خاڵ و 3 گۆڵی بۆ هانده‌رانی تۆتێنهام كرده شرینی ده‌ستبه‌كاربوونی
تۆتێنهام دوای 11 مانگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنیان له پرێمه‌رلیگ به راهێنه‌رایه‌تی خۆزێ مۆرینهۆ تۆمار كرد.
له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، مۆرینهۆ یه‌كه‌مین یاری وه‌ك راهێنه‌ری تۆتێنهام له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر وێستهام ئه‌نجام دا و یارییه‌كه‌یان به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ برده‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی تۆتێنهام بوو له دوای 5 یاری.
له خوله‌كی 36 هیۆنگ مین سۆن شریتی گۆڵه‌كانی بڕی، دواتر له خوله‌كی 43 لوكاس مۆڕای به‌رازیلی گۆڵی دووه‌می بۆ تۆتێنهام زیاد كرد.
پاشان هاری كه‌ین له خوله‌كی 49 گۆڵی سێیه‌می تۆتێنهامی كرد، دواتر له خوله‌كی 73 یانه‌ی وێستهام له رێگه‌ی میشێل ئا‌نتۆنیۆ جیاوازییه‌كه‌یان كه‌م كرده‌وه و گۆڵێكیان كرد.
پاشان له دوایین ساتی یارییه‌كه ئانجیلۆ ئۆگبونا گۆڵی دووه‌می بۆ وێستهام زیاد كرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی له شكست رزگاریان بێت.
خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی به‌ڵێنه‌كه‌ی پێش یارییه‌كه برده‌سه‌ر و كاتێك به‌ڵێنی به دێلی ئالی دابوو كه ده‌بێت له یارییه‌كه‌دا گۆڵێك دروست بكات، به‌مه‌ش دێلی ئالی له یارییه‌كه‌دا له خوله‌كی 36 یه‌كه‌مین ئاسیستی له‌م وه‌رزه كرد.
تۆتێنهام به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی 17 خاڵ پێنج پله بۆ سه‌رووی خۆی سه‌ركه‌وت و خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی گرت، له به‌رامبه‌ردا وێستهام به 13 خاڵ له پله‌ی شازده‌یه‌م دێت.