ههولێر و بهغدا گفتوگۆ له بارهی نهوت و بودجه دهكهن
K24- بهغدا:
بە ھۆی داواکاری خۆپیشاندەران و پرۆژە چاکسازیەکەی حکوومەت و رێککەوتنی ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و عێراق لە بارەی رادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، زیاتر لە ٥٠ رۆژە رەوانەکردنی رەشنووسی پرۆژە بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠ لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ پەرلەمانی عێراق دواکەوتوە.
ھەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی لێژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراقیش بۆ کورستان ٢٤ ئاشکرای کرد، ھەردوو حکوومەت لە سەر پرسی رادەستکردنی نەوت ریککەوتون.
ھەر لەو بارەیەوە شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی كوردستانیش بۆ گفتوگۆ لەسەر ناوەرۆکی رێکەوتنەکە، سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی کۆبوونهتەوە.
مەرجەکانی حکوومەتی ھەرێم بۆ رادەستکردنی نەوت بە بەغدا دانەوەی قەرزی کۆمپانیا نەوتیەکان، مووچەی پێشمەرگە، ناردنی تەواوی شایستە داراییەکان، زامنکردنی بهشه بودجە و مووچەیەی فەرمانبەرانی ههرێمه لە پرۆژە بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠، ئەمەش لەو زنجیرە کۆبوونەوانەی نێوان ھەردوو حکوومەت لە یەکتێگەیشتنی دروستکردووە.
H.B