بکوژی گەنجەکەی چەمچەماڵ دەستگیرکرا
K24- چه‌مچه‌ماڵ:
ئەمشەو بکوژی سەرەکی ئه‌و گەنجە ده‌ستگیركرا، كه شەوی ڕابردوو لەئەنجامی شەڕه چه‌قووی ژمارەیەك گەنج لەقەزای چەمچەماڵ یه‌كێكیان کوژرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، دوای رووداوەکەی شه‌وی رابردووی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و زانیاریان لەسەر تۆمەتبار کۆکردەوە و ھەمان شەو 3 تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
ھاوکات وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، کاتژمێر ٧ی ئەمشەو بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، تۆمەتباری سەرەکی لەشاری سلێمانی خۆی ڕادەستی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ کرد.
تۆمەتبار (ك، س، ع) لەدایکبوی ١٩٩٩ و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لەلایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
H.B