له‌باره‌ی سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئۆفیسی مایك پێنس به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئۆفیسی جێگری سه‌رۆك به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به دیدار و چالاكییه‌كانی كردووه تا گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ واشنتن.
له به‌یاننامه‌یه‌كی ئۆفیسی مایك پێنس كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌یانییه‌كی زووی رۆژی شه‌ممه 23/11/2019، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د و گوێی له فه‌رمانده‌ی هێزی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان گرتووه له‌باره‌ی ئۆپرسیۆنه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیشی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامداوه".
هه‌روه‌ها مایك پێنس ژه‌مه خۆراكی جه‌ژنی سوپاسگوزاری پێشكه‌شی سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دن و وتارێكیشی پێشكه‌ش كردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، دواتر جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رۆیشتووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه. دواتر وتارێكی بۆ سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له هه‌ولێر پێشكه‌ش كردووه و ژه‌مه خۆراكی جه‌ژنی سوپاسگوزاریی پێشكه‌ش كردوون، پاش ئه‌وه راسته‌وخۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ واشنتن.
له‌پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ره‌وه ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كورد كرد و نوسیوویه‌تی: "بە ناوی سەرۆک ترەمپ دووپات‌مان لە پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان ئەمەریکا و گەلی کورد کردەوە کە لەناو ئاگری جەنگەکان دروستبووە".