به فه‌رمی، ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی نێیمار كشاوه‌ته‌وه
.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه ریال مه‌درید له هاوینی رابردوو له كڕینی نێیمار كشاوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بڵاوكردۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیپڤیۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له 20ـی مانگی ئابی ئه‌مساڵ لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمانی ئاگادار كردۆته‌وه كه ئه‌وان له گواستنه‌وه‌ی نێیمار كشاونه‌ته‌وه و ئاماده‌نین بێنه‌وه سه‌رهێڵ.
رۆژنامه‌كه هۆكاره‌كانی كشانه‌وه‌ی پێرێزی له كڕینی نێیمار ئاشكرا كردووه و هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید به‌هۆی به‌رزی مووچه‌ی نێیمار كه بڕه‌كه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ بووه له كڕینی كشاوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێرێز زانیویه‌تی تێچووی گواستنه‌وه‌ی نێیمار ده‌گاته 200 ملیۆن یۆرۆ و پاریس سانجێرمانیش ئاماده نییه مۆدریچ، كاسێمیرۆ و ناڤاس تێھه‌ڵكێشی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار بكرێت بۆیه هه‌ر زوو پێرێز بڕیاریدا گفتووگۆیه‌كان له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نێیمار رابگرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه پێكانه له‌سه‌ریه‌كه‌كانی نێیمار هۆكارێكی دیكه بووه بۆ ئه‌وه‌ی پێرێز به فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه رابگه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ی نێیمار له پاریس سانجێرمانه‌وه بۆ ریال مه‌دریدی روویدابا، ده‌بوو پێرێز پاره‌یه‌كی زۆر وه‌ك به‌خشیش بداته باوكی نێیمار.