كڵۆپ: مێسی باشترین یاریزانی مێژووه‌

كڵۆپ: له‌ باره‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ قسه‌یه‌كی جیاوازم هه‌یه‌

یۆرگن کلۆپ بەرێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپولی ئینگڵاند لیۆنێل وەک باشترین یاریزانی مێژوو ناو دەبات، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ڤێرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری هۆڵەندی یانەکەی بە شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ دەزانێت.

یۆرگن كڵۆپ له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: ئەگەر بریار بێت خەڵاتی بالۆن دۆر بە باشترین یاریزان بدرێت، ئەوا هیچ گومانێکی تێدانیە لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانە و پێویستە خەڵاتەکەی پێ بدرێت، بەڵام ئەگەر بریاریشە بدرێت بە یاریزانێک کە لە رووی ئاست و ئەنجامەوە کاری باشی کردبێت، ئەوا ئەو کات قسەیەکی دیکە هەیە، ئەویش ئەوەیە کە کەس لە ڤێرجیل ڤان دایک شایستەتر نیە.

كڵۆپ گوتیشی: من نازانم لەسەر چ پێوەرێک ئەو خەڵاتە بە یاریزانەکان دەدرێت، بەڵام ئەوەی من ئاگاداریم ئەوەیە کە ئەمساڵ بەرگریکارەکەمان دەبێتە خاوەنی ئەم خەڵاتە.

كلۆپ ده‌شڵێت:  ئەگەر لێم بپرسن باشترین یاریزانی مێژوو کێیە، ئەوا یەکسەر بەبێ دوو دڵی دەڵێم لیۆنێل مێسی، بەڵام ئەگەر پێم بڵێن باشترین یاریزانی وەرزی رابردوو کێیە، ئەو کات دەڵێم ڤێرجیل ڤان دایک.