هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سبه‌ی له‌به‌رده‌م یارییه‌كی قورس دایه
سبه‌ی سێشه‌ممه 24ـه‌مین پاڵه‌وانییه‌تی تۆپی پێی جامی كه‌نداو به به‌شداری 8 هه‌ڵبژارده ده‌ستپێده‌كات كه‌به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه كاتژمێر 7:30ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی قه‌ته‌ری میوانداریی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه ده‌بێته‌وه و چاوی له‌وه‌یه بۆ جاری چواره‌م جامه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
عێراق له كاتێكدا به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تیه ده‌كات دۆخی نێوخۆیی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور له بارێكی ناجێگیره، له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه عێراق ركابه‌ری هه‌ریه‌كه له قه‌ته‌ری پاڵه‌وانی ئاسیا، ئیمارات و یه‌مه‌ن ده‌كات.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێشتر سێ جار نازناوی جامی كه‌نداوی به‌ده‌ستهێناوه، یه‌كه‌میان له ساڵی 1979 كاتێك میوانداری پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ی كرد‌و بووه پاڵه‌وان، دووه‌مجاریش له ساڵی 1984 له عومان نازناوه‌كه‌ی برده‌وه و چوار ساڵ دواتریش له سعوودیه نازناوه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه.
عێراق له قۆناخی دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی هاوبه‌شی گه‌یشتن به جامی ئاسیا و مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، تاكو ئێستا له پێنج یاریدا سێ بردنه‌وه و دوو یه‌كسان بوونی تۆمار كردووه و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه.
به‌ڵام له جامی كه‌نداو عێراق به‌بێ كۆمه‌ڵێك له یاریزانه دیاره‌كانی ده‌چێته نێو ركابه‌رییه‌كان، هومام تاریق و به‌شار ره‌سه‌ن له‌لایه‌ن یانه‌كانی ئیسماعیلی میسری و پیڕسپۆلیسی ئێرانی رێگریان لێده‌كرێت له‌گه‌ڵ عێراق به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تیه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها جه‌ستن میرام كه یانه‌ی ئاتڵانتا یونایتدی ئه‌مریكی ئه‌م هه‌فته‌یه رایگه‌یاند بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری ده‌بن، له‌لایه‌ن كاتانیچی راهێنه‌ر دوورخراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كات یانه‌ی شورته‌یه، كه ئه‌م یانه‌یه بانگهێشتی هه‌شت یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر نه‌وادیبۆی مۆریتانی له پاڵه‌وانییه‌تی یانه‌كانی عه‌ره‌ب، كه یارییه‌كه‌ی شوڕته و عێراق ته‌نیا رۆژێكیان نێوانه، ئه‌مه‌ش زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه و بۆ ئه‌م یارییه ئه‌ركیان به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ری پاڵه‌وانی ئاسیا سه‌خت ده‌كات.