سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكا: توركیا هێڵی سووری به‌زاندووه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی توركیا ده‌ستیكرد به تاقیكردنه‌وه‌ی راداره‌كانی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی (ئێس400)ی رووسی، سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی، كریستۆڤه‌ر ڤان هولین، رایگه‌یاند، توركیا سنووری رێگه‌پێدراوی خۆی به‌زاندووه.
ئه‌و سیناتۆره‌ی دیموكراته‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: ئه‌ردۆغان دوای دوو هه‌فته له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆشكی سپی، سینگی خۆی ده‌رپه‌ڕاندووه و هێڵی سووری به‌زاندووه.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ره‌تیكردووه‌ته‌وه، له تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی رووسی (ئێس400) هیچ كادیرێكی ته‌كنیكی و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری كردبێت.
گوته‌بێژێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاش، به ئاژانسی تاسی رووسی راگه‌یاندووه، هه‌نگاوه‌كانی توركیا به‌ره‌و رووسیا ناكۆكن له‌گه‌ڵ ئه‌و پابه‌ندیانه‌ی توركیا هه‌یه‌تی له چوارچێوه‌ی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیدا و ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنیان له‌سه‌ر هاوكاری دوولایه‌نه‌ی توركیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.