سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات
K24 - هه‌ولێر:
ڕۆژی دووشەممە 25ی 11ی 2019،سه‌رۆک مسعود بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سکرتێری حزب پیرۆزبایی له به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سکرتێری هەڵبژێردراوی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هه‌ر له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌که‌دا، سه‌رۆک بارزانی له رێگه‌ی سکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه‌وه، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی دەیەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.