ڤاڵڤێردی: نازانم كه‌موكورتی تیپه‌كه‌م چییه؟
ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر دۆرتمۆنج به گرنگ ده‌زانێت و پێیوایه پێویسته هه‌ندێك شت له یانه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت، فرانك دی یۆنگیش ده‌ڵێت بۆسكێتس زۆرترین هاوكاری ده‌كات و مێسیش به شایسته‌تر له ڤان دایك داده‌نێت بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر.
ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی، راهێنه‌ری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر دۆرتمۆند گوتی: ئه‌م یارییه بۆ هه‌ردوولا زۆر گرنگه، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ر خاك و له‌به‌رده‌م هانده‌رانمان یاریی ده‌كه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته باشتر بین، ته‌نیا گرنگی به سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ین جا له ده‌ره‌وه بێت یان له یاریگه‌ی خۆمان.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: نازانم تیپه‌كه‌مان له‌چی كه‌مه؟ له دوایین یاری تووشی كێشه بووین و یارییه‌كی قوڕس بوو، به‌ڵام بردمانه‌وه، له‌هه‌ر یارییه‌ك پێویسته وانه‌یه‌ك فێر ببین، هه‌ندێك شت هه‌یه پێویسته چاكی بكه‌ین و باشتر ده‌ربكه‌وین، ئێمه هه‌موو كاتێك ئامۆژگاری گریزمان ده‌كه‌ین ئه‌و یاریزانێكی گه‌وره‌یه له هه‌ندێك یاریی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و له هه‌ندێكیشیان چانسی كه‌مه، ئارسه‌ر میلۆ و لیگنلێت هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، فرانك دی یۆنگ، یاریزانی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: زۆر دڵخۆشم به یاریكردن له بارسێلۆنا، ئێمه به درێژایی هه‌فته مه‌شقه‌كانمان به‌باشی كردووه، هیوادارم له‌م یارییه هه‌مووان به ئاستێكی باش بمانبینن، یاریزانانی بارسا هه‌موویان هاوكاریان كردووم به‌ڵام سێرخیۆ بۆسكێتس زیاتر له هه‌مووان هاوكاریم ده‌كات.
دی یۆنگ گوتیشی: مێسی باشترین یاریزانی جیهانه و پێموایه شایسته‌یه ببێته خه‌ڵاتی بالۆن دۆر، راسته ڤان دایك وه‌رزێكی باشی پێشكه‌ش كرد به‌ڵام هێشتا مێسی باشتره.
دی یۆنگ ده‌شڵێت: زۆر جار گوتوومه گرنگی به‌وه ناده‌م له چ شوێنێك یاریی ده‌كه‌م، ده‌توانم له ئیرتیكاز یان ناوه‌راست یاخود وه‌كو دروستكه‌ری یاریی به‌شداری بكه‌م، ئه‌وه راهێنه‌ر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.