ئێران و تاڵیبان له گفتوگۆدان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له تاران له‌گه‌ڵ شاندێكی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان كۆبوه‌وه، كه به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر سه‌ردانی تارانی كردووه.
ئاژانسی "ته‌سنیم"ـی ئێرانی نیمچه ره‌سمی بڵاویكرده‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به پێویستی زانیوه سوپای ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی له ئه‌فغانستان بچێته ده‌ره‌وه.
ئه‌و شانده‌ی تاڵیبان پێشتر سه‌ردانی مۆسكۆی كردبوو، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رووسیا ره‌وشی ئه‌فغانستان و داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی تاڵیبان و رووسیای تاوتوێكردبوو.
هاوكات له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ریش، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان چه‌ند گه‌ڕێكی دانووستانیان به‌ڕێوه‌برد.
زاڵمای خه‌لیل زاد، نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌فغانستان هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانی سیاسی نێوان واشنتن و تاڵیبان، دوای ئه‌وه‌ی به هۆی كوژرانی سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دانووستانه‌كانی راگرتبوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه، دوای هه‌فته‌یه‌ك له شكستهێنانی دانووستانی تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وان ده‌ستیان به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاڵیبان كردووه.
له مانگی سێپتمێبه‌ری رابردوودا، ئێران رایگه‌یاند، تاران به ئاگاداری پێشوه‌خته‌ی حكومه‌تی كابوڵ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ تاڵیبان كردووه.