نهختینهی نێودهوڵهتی: پێویستە بانکەکان رێوشوێن بۆ گوشارەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بگرنە بەر
K24 – ههولێر:
سەرۆکی جێبەجێکاری سندووقی نەختینەیی نێودەوڵەتی بە پێویستی دەزانێت بانکە ناوەندییەکان رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ پارێزگاری لە گۆڕانەکانی کەشوهەوا و قەتیسبوونی گەرما.
کریستینا جۆرجێڤا سەرۆکی جێبەجێکاری سندووقی نەختینەیی نێودەوڵەتی جەختیکردەوە کە سندووقەکە هانی هەوڵەکان دەدات، ئامانج لێی پارێزگاریکردنە لە کەشوهەوا لە رێگەی پێشکەشکردنی کەرتەکانی دارایی و ئابووری لە وڵاتە جیاوازەکان. هەروەها چڕکردنەوەی کارەکان بۆ دیاریکردنی نرخی سووتەمەنی و هاوکارییەکانی حکوومەت بۆ پشتیوانی وزە نوێبووەکان کە جێگرەوەی وزەی کاربۆنی بن.
ئەمە لە کاتێکدایە بانکە ناوەندییەکان بەم دواییە رایانگەیاندبوو، مەترسییەکان لە سەر سەقامگیری دارایی و ئابووری لە زیادبووندایە کە بەهۆی قەتیسبوونی گەرماوە دروستدەبێت.