ئێنریكی: مۆرینۆ بێوه‌فا بوو هه‌رگیز نامه‌وێت ببێته یاریده‌ده‌رم
لویز ئینریكێ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له یه‌كه‌مین لێدوای رایگه‌یاند مۆرینۆی یاریده‌ده‌ری بێوه‌فا بووه له‌گه‌ڵی و گوتیشی هیچ كات ئه‌وم وه‌ك یاریده‌ده‌ری خۆم قبووڵ نییه.
لویز ئێنریكی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه زۆر دڵخۆشم كه جارێكی دیكه گه‌ڕامه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و زۆر به‌جۆشم بۆ یارییه‌كانی یۆرۆ.
ئێنریكی گوتیشی: دواین جار له‌گه‌ڵ رۆبێرت مۆرینۆ له ماڵه‌كه‌ی من قسه‌مان كرد پێی گوتم حه‌ز ده‌كات تا كۆتایی یۆرۆی 2020 له‌گه‌ڵ ئیسپانیا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌ش لای من بێوه‌فاییه ئه‌گه‌ر من له شوێنی ئه‌و بووایه‌م هیچ كات ئه‌وه‌م له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كرد ئێستاش نامه‌وێت وه‌ك یاریده‌ده‌ر له‌گه‌ڵم بێت ئاماده‌م به‌ته‌نیا به‌رده‌وام بم و نامه‌وێ كاری له‌گه‌ڵ بكه‌م.
ئێنریكی ده‌شڵێت: قسه‌كانی من له‌گه‌ڵ مۆرینۆ زۆر ئاسایی بوو پاشان په‌یوه‌ندیم به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا كرد و پێی راگه‌یاندم كه ده‌رگای هه‌ڵبژارده‌كه بۆ من كراوه‌ته‌وه و پێویست ناكات لایه‌نی سێیه‌م قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن.
ئێنریكی گوتیشی: یاریده‌ده‌ره‌كانم هیچ گۆڕانكاریان به‌سه‌ر نایه‌ت خیسۆس كاساس ده‌بێته یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می من، پاشان قسه له‌سه‌ر كاره‌كانی دیكه ده‌كه‌ین، ئه‌مساڵ بۆ من زۆر ناخۆش بوو به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م كاره‌كان رێكبخه‌م و ببمه جێگای متمانه‌ی به‌رپرسان هه‌روه‌ها پلان بۆ داهاتوودابنێین.