جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ کەمدەبێتەوە
K24 - باشماخ
جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ بەهۆی خۆپیشادانەکانی ئێرانەوە، بەڕێژەی 90% کەمی کردووه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به هێوربوونه‌وه‌ی بارودۆخی ناوخۆیی ئێران ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كان و گه‌شته‌كانی ئه‌و سنووره ئاسایی ببێته‌وه.
بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ده‌روازه‌ی نیودەڵەتی باشماخ دەڵیت "دوو رۆژە جموجۆڵ له ده‌روازه‌كه ئاسایی بووەتەوەو هیچ گرفتێک له‌به‌رده‌م هاتووچۆ نەماوە.
لە 17ی ئەمەریكا لە زۆربەی شار‌و شارۆچکەکانی ئێران، بڕیاری گرانكردنی نرخی بەنزین لەلایەن حكوومەت، خۆپیشاندان و ناڕەزایی به‌دوای خۆیدا هێناو ئاڵۆزییه‌كانیش کاریگەری زۆری لەسەر جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری دروست کرد، بەجۆرێک ئاستی جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری بەڕێژە 90% كه‌میكرد.