تیمێكی پزیشكانی سه‌ربازیی رووسیا نۆڕینگه‌یه‌كیان له قامشلۆ كرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
تیمی پزیشكانی سه‌ربازیی رووسیا له شاری قامشلۆ نۆڕینگه‌یه‌كیان كرده‌وه، بۆ هاوكاریكردنی دانیشتوانی ناوچه‌كه.
جێگری فه‌رمانده‌ی یه‌كه پزیشكییه‌كه، موقه‌ده‌م ڤادیم كوزمین رایگه‌یاند، باشترین پزیشك و پسپۆڕانی پزیشكی رووس هاتوون، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه بكه‌ن و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كرێت.
گوتیشی: دوو تیمی گه‌ڕۆك له پزیشكانی سه‌ربازیی رووس ئاماده كراون، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ناوچه دووره ده‌سته‌كان بكه‌ن و خزمه‌تگوزاریی پزیشكیان پێ بگه‌یه‌نن.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووش، تیمێكی پزیشكی سه‌ربازیی رووسیا سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی رووسیای له نزیك كوبانێ كرد، بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندرووستی به هاووڵاتیانی سنووری كوبانێ.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر