ركابه‌رێكی تره‌مپ: باج له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زیاد ده‌كه‌م
K24 – هه‌ولێر:
مایکل بلوومبێرگ ملیاردێر و پاڵێوراوی سەرۆکایەتی ئه‌مه‌ریكا بۆ هەڵبژاردنەکانی 2020 رایگەیاند، پشتیوانی لە باجی زیاتر بۆ سەر دەوڵەمەندەکانی ئه‌مه‌ریكا دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا رەتیدەکاتەوە باج لەسەر سامان دابنێت.
بلوومبێرگ رایگەیاند، پشتگیری لە جێبەجێکردنی باجی دوو هێندە بۆ سەر دەوڵەمەندان دەکات، بەڵام پێی وایە جێبەجێکردنی باج بە سەر سامانەکانیان سوودێکی نییە. سەرەڕای ئەوەی ئەو ملیاردێرە ئەمه‌ریکییە تا ئێستا پلانێکی روونی نییە لە بارەی گۆڕانکارییەکان لە باجدا، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا لەکاتێکدا كە حاکمی ویلایەتی نیویۆرک بووە، باجی بەرزکردووەتەوە بۆ پارەدارکردنی خزمەتگوزارییەکانی ناوخۆدا، سەرەڕای ئەوەی ئەو هەنگاوە لە کاتی خۆی پێشوازییەکی ئەوتۆی لێنەکرا، بەڵام ئەنجامی باشی هەبووە، کە دوای دوو ساڵ لە خۆ کاندیدکردنەوەی پشتیوانی فراوانی بەدەستهێنابوو.