دۆلاری لوبنان كێشهی بۆ سووریا درووستكردووه
K24 – ههولێر:
لیرەی سووری بۆ ئاستی 772 لیرە بەرامبەر دۆلارێک دابهزی، ئهوه کەمترین ئاستی دابهزینییهتی.
بە گوێرەی ئاژانسەکان لە ناوخۆی سووریا نرخی فرۆشتنی دۆلار بە 772 لیرەیە و کڕینیش بە 775 لیرە.
ئەمە لە کاتێدایە ئەو دراوە سووریە بە هۆی گرژییەکانی لوبنانەوە بەردەوامە لە دابەزین، کە سەرچاوەی سەرەکی دۆلار بووە بۆ سووریا.
ئێستاش بەهۆی گرتنهبهری رێوشوێنی توند بۆ بردنەوەی دەرەوەی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندی لوبنان و دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە، سووریا دووچاری کورتهێنانی ئەو دراوە ئەمریکییە بووە و بەردەوام دابەزینی نوێ تۆماردەکات.
جێگەی ئاماژەیە لە سەرەتاکانی ئەمساڵ دۆلارێکی ئەمریکی بە نزیکی 495 لیرەی سووری مامەڵەی پێوەدەکرا.