سوپای رووسیا و توركیا پێشهاته سه‌ربازییه‌كانی سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا، جه‌نه‌راڵ ڤالیری گیراسیمۆڤ، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ یه‌شار گوله‌ر، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا پرسی ئه‌منی و سه‌ربازی باكووری سووریای تاوتوێكرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌ردوولا به ته‌له‌فۆن روانگه‌ی خۆیان له باره‌ی پێشهاته ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی سووریا خستووه‌ته‌ڕوو.
له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت به‌و په‌ڕی متمانه‌وه له كاركردن له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وام بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه به تایبه‌تی له باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی تایبه‌ت به سووریا واژوویان كردوون.
رۆژی 22ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن و سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له سوچی یادداشتێكی 10 خاڵییان واژوو كرد و به گوێره‌ی یادداشته‌كه، سوپای رووسیا ده‌سته‌به‌ری كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه هاوسنوورییه‌كانی توركیا به درێژی 444 كیلۆمه‌تر و به قوڵی 32 كیلۆمه‌تر ده‌كات.