به ڤیدیۆ.. گواردیۆلا لێی قه‌وما
له گه‌ڕی چوارده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، مانچێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی نیوكاسڵ، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له خوله‌كی 22 ره‌حیم ستێرلینگ گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ مان سیتی كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی 3 خوله‌ك به‌سه‌ر ئه‌و گۆڵه، ویترۆ فیلمیز ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ نیوكاسڵ یه‌كسان كرده‌وه.
له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م رووداوه‌كان گه‌متر و خێراتر بوون، كاتێك له خوله‌كی 82 كیڤ دی برۆین گۆڵێكی سه‌رنجراكێشی بۆ مان سیتی كرد.
دواتر له خوله‌كی 88 جونجۆ شێڵڤی گۆڵی یه‌كسانبوونی نیوكاسڵ كرد و گواردیۆلا و یاریزانه‌كانی شۆك كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
مانچێسته‌ر سیتی به 29 خاڵ له شوێنی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی دووه‌م مایه‌وه، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول له یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی، ئه‌وا جیاوازی خاڵه‌كانی نێوانیان بۆ 11 خاڵ له‌گه‌ڵ مان سیتی زیاد ده‌بێت.