عادل عەبدولمەهدی نرخی نەوتی دابەزاند

عێراق نەوتی زیادەی خستنەڕوو

K24 - ھەولێر

نرخی نەوتی خاو لەکۆتا رۆژی مامەڵەکانیدا لەگەڵ بڵابوونەوەی هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رەنگی سوور داخرا.

بەهۆی ترسەکان بە بەرزکردنەوەی کۆی توانای کێڵگەکانی عێراق بە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و زیادەی خستنەڕوو نرخی نەوت دابەزی.

گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی سووکی تێکساس بە رێژەی 55.22 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، لە کاتێکدا لە مامەڵەکانی پێشووی لە دەوروبەری 58.24 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرا.

پاش نیوەڕۆی رۆژی هەینی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای چەدنی هەفتە خۆپیشاندان دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد.

کە خۆپیشاندەران رێگە گشتی و دامەزراوە حکوومییەکان بە ئامانج گرتبوو، بە تایبەت رێگەی کێڵگە و دامەزراوە نەوتییەکان، کە خۆپیشاندەران هوتافیان دەگوتەوە بەوەی سامانەکانی وڵات بە یەکسای دابەش ناکرێت کە وڵاتەکە دەوڵەمەندە بە نەوت.