حه‌لبووسی ره‌تیكرده‌وه ده‌ستی له‌كار كێشابێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی ره‌تیكرده‌وه، ناوبراو ده‌ستی له كار كێشابێته‌وه.
نووسینگه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه دراوه‌ته پاڵ حه‌لبووسی، ساخته‌یه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، داواشیكردووه، كه‌ناڵه‌كانی میدیا ورد بن و پشت به به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته نه‌به‌ستن.
هاوكات ئه‌مڕۆ، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له دانیشتنێكی نائاسایدا، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌سند كرد.