دادگای تاوانه‌كانی كوت سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسدا سه‌پاند
K24 – هه‌ولێر:
دادگایه‌كی عێراقی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رێك و زیندانی به‌سه‌ر یه‌كێكی دیكه‌دا سه‌پاند به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له كوشتن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی پارێزگای واست. هه‌روه‌ها فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی زیقار ده‌رچوو.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ئه‌مڕۆ دادگای تاوانه‌كانی كوت، له باشووری به‌غدا، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر رائیدێكی پۆلیسدا سه‌پاند و موقه‌ده‌مێكیش به سزای 7 ساڵ زیندانیكردن سزا درا.
ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا دوای ئه‌وه هات، كه كه‌سوكاری قوربانیانی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان سكاڵایان له دژی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه تۆمار كردبوو.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئه‌مڕۆ فه‌رمانی بۆ ده‌ستگیركردنی فه‌ریق ركن جه‌میل شه‌ممه‌ری ده‌ركرد، كه به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی بووه له پارێزگای زیقار و له چه‌ند رۆژی رابردوودا له ئاكامی توندوتیژییه‌كان 30 خۆپیشانده‌ر كوژرا بوون.