كاتانیچ پلانی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاشكرا كرد
له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی كه‌نداوی 2019، سبه‌ی دووشه‌ممه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سێیه‌مین یاری خۆی له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كات و له كاتژمێر 5:30ـی ئێواره رووبه‌ڕووی یه‌مه‌ن ده‌بێته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوو یاری ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕ كردووه و شكستی به هه‌ریه‌ك له قه‌ته‌ری خاوه‌ن خاك و ئیمارات هێناوه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی پێشكۆتایی جامی كه‌نداو مسۆگه‌ر كردووه، كاتانیچی راهێنه‌ری عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یه‌مه‌ن پشت به یاریزانه لاوه‌كان ده‌به‌ستێت.
كاتانیچ له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان یارییه‌كه به ئاسان وه‌رناگرن، ده‌شڵێت: ده‌بێت به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یارییه‌كه بكه‌ین و زۆرترین یاریزانی لاویش له‌و یارییه تاقی بكه‌ینه‌وه.
كاتانیچ گوتیشی: به‌شێك له یاریزانه‌كانم هه‌ست به شه‌كه‌ت و هیلاكی ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر یه‌مه‌ن پشوو وه‌ربگرن و خۆیان بۆ یاری قۆناخی پێشكۆتایی ئاماده بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، محه‌مه‌د قاسم، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت به‌رامبه‌ر یه‌مه‌ن سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن و هانده‌ران و هاونیشتیمانیانی وڵاته‌كه‌یان دڵخۆش بكه‌ن.