پرسی هەماهەنگی سەربازی هەولێر و بەغدا لە بارەی ناوچە کوردستانییەکان به‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماوه‌ته‌وه‌

سەرۆك بارزانی داوای درووستكردنی ھەماھەنگی سەربازی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكات
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

لەسەر رووداوە تیرۆریستییەكانی كەركووك و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، سەرۆك بارزانی داوای درووستكردنی ھەماھەنگی سەربازی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكات. سه‌روان هه‌ركی ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، لەسەر ئەم بابەتە چەندین جار داوای كۆبوونەوەیان لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق كردووه‌، بەڵام ئەوان بەدەم داواكەوە نەھاتوون.

هاوكات، عادل كاكه‌یی شارەزای سەربازی رایگه‌یاند، بە دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەھدی رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغداش لەسەر درووستكردنی ھەماھەنگی سەربازی قورس دەبێت.