گەنجێکی حاجیاوا خەڵاتی باشترین فۆتۆگرافەری دەزگای روانگەی پێدەدرێت

وێنەكەی چیرۆكی تەنیایی داكێك نیشان دەدات
kurdistan24.net

K24 - رانیە

لەناو دەیان فۆتۆی پۆرترەیت، کە هەر یەکێکیان چیرۆکێکی سەرنج راکێشی هەڵگرتووە، وێنەیەک کە چیرۆکی تەنیایی دایکێکی کورد نیشان دەدات، توانی خەڵاتی باشترین فۆتۆی فێستیڤاڵی ئەمساڵی دەزگای روانگە بباتەوە.

رەوا حەمەسور، دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوای سنوری قەزای رانیەیه و خاوەنی فۆتۆکەیە دەڵێت "وێنەکەی لە ماڵێکی کۆنی گوندی شێخ ئاودەلانی سنووری پشدەر گرتووە، وێنەیەک ژیانی پەنهانی دایکێک لە سوچی ماڵێک بە تەنهایی نیشان دەدات". رەوا بە گرتنی ئەو وێنەیە وەک باشترین فۆتۆگرافەری فێستیڤاڵەکە دەستنیشان کرا.