لیرهی سووری زیاتر دابهزی
K24 – ههولێر:
سەرەڕای دابەزینی بەهای لیرەی سووری بەرامبەر دۆلاری ئەمهریکا، دەنگۆی پێچەوانە بڵاودەبنەوە، تا ئێستاش بانکی ناوەندی سووریا هەڵوێستی دەرنەبڕیووە بە نرخی خۆی مامەڵە دەکات.
بانکی ناوەندی سووریا لە راپۆرتی هەفتانەی بڵاویکردەوە، "بەهای لیرەی سووری بەرامبەر دۆلاری ئەمهریکی پارێزگاری لە سەقامگیری خۆی کردووە و بە 438 لیرە بەرامبەر دۆلارێک مامەڵەی پێوەدەکرێت".
بانکی ناوەندی پارێزگاری لە نرخەی دەکات کە بە فەرمی بڵاویکردووەتەوە، لە کاتێکدا لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهاکەی بەرامبەر دۆلار دابەزیووە و ئاستی نوێی تۆمارکردووە بە جۆرێک بەهاکەی گەیشتووەتە 840 لیرە بەرامبەر دۆلارێک ئەوەش کەمترین ئاستییەتی لە مێژووی خۆیدا.