داوا دەكرێت كار بۆ دروستكردنی متمانە لە نێوان ھاووڵاتییان و حكوومەت بكرێت

چالاكییەك سەبارەت بە بەشداری گشتی و پڕۆسەی بڕیاردان بەڕێوەچوو
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

لە وۆركشۆپێك لە شاری ھەولێر كەسانی پسپۆر و ئەكادیمی پرۆژەیەكی تایبەتیان سەبارەت بە بەشداری گشتی و پرۆسەی بریاردان باسكرد و پێشنیازكرا، له‌ راییكردن و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی حكوومه‌ت راوێژ به‌ هاووڵاتیان بكرێت.

لەم وۆركشۆپەدا پێشنیاز كراوە، بەڕێوەبردن و راییكردنی كارەكانی ناو وەزارەت و دام دەزگاكان به‌ هاوبه‌شی هاووڵاتیان بكرێت.

چالاكوانێكیش سەبارەت بەم بابەتە دەلێت: پێویستە ئەم ھاوبەشییە لە نێوان ھاوولاتی و حكوومەت ھەبێت، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ درووست بێت.

راوێژكاری سەرۆك كۆماریش جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ئەم پرسە لە كوردستان و عێراق زۆر لاوازە و دەبێ بخرێتە پلان، ھاوولاتیانیش دەلێن: بۆ ھیچ بابەتێك پرس بە ھاوولاتی ناكرێ.

H.B