هه‌سه‌ده: هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه

K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، له هاوكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بن.
گوته‌بێژی هه‌سه‌ده، كینۆ گابرییل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دووباره له ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه، قامشلۆ و دێرك و دێرزوور بڵاوبوونه‌ته‌وه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی داعش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش و دابینكردنی ئاسایشی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له ناوچه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ره‌وشی سه‌قامگیری ناوچه‌كه په‌یوه‌سته به هه‌وڵه‌كانی رووسیا و توركیا بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ستێكی گشتگیر و دابینكردنی ئاسایشی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێم4.