مۆرینهۆ: مانچێسته‌ر یونایتد بۆ من وه‌ك كتێبه‌كه‌ی نێڵسۆن ماندێلا وابوو
خۆزێ مۆرینهۆ سبه‌ی له پرێمه‌رلیگ وه‌ك راهێنه‌ری تۆتێنهام بۆ یه‌كه‌مجار بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی پێشووی ده‌چێته ئۆڵد ترافۆرد، مۆرینهۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م وه‌رزه بۆ تۆتێنهام كۆتایی هاتووه و ناتوانێت هیچ نازناوێك بباته‌وه.
خۆزێ مۆرینهۆ له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد گوتی: بێگومان دوو یانه‌ی به‌هێز رووبه‌روو ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش یارییه‌كی به‌هێز ده‌بێت بۆ هه‌ردوولا، من خۆم حه‌زم له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه به‌هێزه‌كانه.
مۆرینهۆ گوتیشی: مانچێسته‌ر یونایتد نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی پرێمه‌رلیگ، به‌ڵكو یه‌كێكه له باشترینه‌كانی جیهان و مێژوویه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه.
مۆرینهۆ ده‌شڵێت: هۆكاری ئه‌وه‌ی كه من یانه‌ی تۆتێنهامم هه‌ڵبژارد به‌هۆی دانیێل لیڤی سه‌رۆكی یانه‌كه بوو، ئه‌و پێی وتم ده‌مانه‌وێ نازناو ببه‌ینه‌وه، هانده‌رانی تۆتنهام نازناویان ده‌وێ، ده‌مه‌وێ هه‌وڵ بده‌م له داهاتوو یانه‌كه بكه‌مه خاوه‌نی نازناو.
مۆرینهۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و وه‌رزه بۆ ئه‌وان كۆتایی هاتووه، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ئه‌م وه‌رزه ناتاونین هیچ نازناوێك ببه‌ینه‌وه، به‌ڵام ده‌مه‌وێ بۆ داهاتوو كار بكه‌م و تیپه‌كه سه‌ر له‌نوێ بونیاد بنێمه‌وه، مانچێسته‌ر یونایتد بۆمن ئه‌زموونێكی باشی راهێنه‌رایه‌تی بوو، لای من وه‌ك كتێبه مێژوویه‌كی نێلسۆن ماندێلایه كه ده‌ڵێت: من هه‌رگیز نادۆڕیم.
له گه‌ڕی پازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، سبه‌ی چوارشه‌ممه، مانچێسته‌ر یونایتد و تۆتێنهام له كاتژمێر 10:30ـی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.