پارێزگاری نەینەوا داوای پێداچوونەوە بەو ھێزانە دەكات كە لە شنگالن

نەجم جبوری: لەگەڵ ھەرێمی كوردستان باسمان لە دۆخی شنگال كردووە
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا بە كوردستان24ی دووپاتیكرده‌وه‌، پێویسته‌ پێداچوونەوە بەو ھێزانە بكرێت كە لە قەزای شنگال بڵاوەیان پێكراوە و گوتیشی: لەگەڵ ھەرێمی كوردستان باسمان لە دۆخی شنگال كردووە و دەبێت بەزووترین كات چارەسەری دۆخی قەزاكە بكرێت.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا عه‌بدولقادر خه‌لیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی نەینەوا ده‌ڵێت: تا ئیدارەی شەرعی شنگال نەگەڕێتەوە، ناتوانن ھیچ بڕە پارەیەك بۆ ئه‌و قه‌زایه‌ خەرج بكەن.

دووپاتیش ده‌كاته‌وه‌: "ناكرێت شنگال و بەشێك لە سنوونێ و گرعوزێر لەلایەن كۆمەڵێك ھێزەوە ئیدارە بدرێن، كە لەدەرەوەی سنووری عێراقەوە ھاتوون".

ساڵێك و 3 مانگ و 10 رۆژ داعش لە قەزاى شنگال دەسەڵاتدار بوو هێشتا دەیان گۆڕى بە کۆمەڵى کوردانى ئێزدى هەڵنەدراونەتەوە و خاپووربوونى هەزاران خانوو لە سنوورەکە، سیماى وێرانەى بە شنگال بەخشیوە، لەوەش زیاتر شەڕ و ململانێ بەرۆکى سنوورەکەى بەرنەداوە.

H.B