ماكرۆن: تیرۆر دوژمنی ناتۆیه نه‌ك رووسیا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، "ئیمانوێڵ ماكرۆن" رایگه‌یاند، رووسیا به نه‌یاری په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ) نازانین و نه‌یاری سه‌ره‌كی "ناتۆ" له ئێستادا تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه.
له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، نووسیویه‌تی: "كێ نه‌یاری ناتۆیه؟ رووسیا نه‌یار نییه. ئه‌و هه‌رچه‌نده هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌وامن، به‌ڵام له هه‌ندێك بابه‌تدا هاوبه‌شمانه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ نه‌یاری سه‌ره‌كی ناتۆ، تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه، به تایبه‌تی تیرۆری ئیسلامی".
دوێنێ له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له "ناتۆ"، كه له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، "ماكرۆن" گوتی: "پێویسته له باره‌ی پرسی چاودێری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خۆپڕچه‌ككردن و چه‌ك به گشتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسیا بكه‌ین".
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر