ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه‌یاسای كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن تاوتوێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ بۆ تاوتوێكردنی پرۆژه‌یاسای "كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان" كۆده‌بێته‌وه.
بڕیار بوو كۆبوونه‌وه‌كه دوێنێ چوارشه‌ممه (4ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019) بكرێت، به‌ڵام دواخرا بۆ كاتژمێر (04:00)ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه.
له‌و باره‌یه‌وه، "رێبوار هادی"، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لیژنه‌ی یاسایی، رایگه‌یاند، "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنی پرۆژه‌یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه".
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه‌یاساكه بكرێت و هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی (شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران، ژماره‌یان، تایبه‌تمه‌ندییان، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران و فه‌رمانگه‌كانی هه‌ڵبژاردن) گفتوگۆیان له باره‌وه بكرێت.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر