حه‌له‌ب.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو به كاروانێكی سوپای توركیادا ته‌قییه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ره‌سمی سووریا(سانا) بڵاویكرده‌وه، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كاروانێكی سوپای توركیای له نزیك بازگه‌ی "بلدق" له خۆرئاوای شاری "جه‌رابلووس" له ده‌وروبه‌ری خۆرهه‌ڵاتی "حه‌له‌ب" كردووه‌ته ئامانج.
ئاژانسه‌كه بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، له ئاكامی ئه‌و رووداوه‌دا (5) سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران و (12)ی دیكه بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له شوێنی رووداوه‌كه رایگه‌یاندووه، كه‌سێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له نزیك بازگه‌كه وه‌ستاندووه به بیانووی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه په‌كی كه‌وتووه و له كاتی تێپه‌ڕینی كاروانه‌كه‌ی سوپای توركیا، كه به‌ره‌و شاری "جه‌رابلووس" به‌ڕێوه‌بوو، ته‌قیوه‌ته‌وه.