ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له ریزبه‌ندی دروست كرد
له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی كوردستان 6 یاری به‌ڕێوه‌چوون، سیروانی نوێ به بردنه‌وه‌ی له زاخۆ بۆ پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستان گه‌ڕایه‌وه، یانه‌ی نه‌ورۆزیش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له دژی برایه‌تی تۆمار كرد، یانه‌ی سۆرانیش سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری راگرت.
سۆران ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
سۆران له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كرد، له خوله‌كی 7 ده‌ستپێكی یارییه‌كه یانه‌ی پێشمه‌رگه به لێدانی پێناڵتی له رێگه‌ی بارزان حه‌یده‌ر به گۆڵێك پێشكه‌وت.
دواتر له خوله‌كی 75ـی گێمی دووه‌م سۆران به لێدانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌مه‌ش سۆران ئه‌م وه‌رزه رێگه‌ی نه‌داوه هیچ یانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن بگێرێت و یارییه‌كه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون.
یانه‌ی سۆران به 12 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش به 9 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
دهۆك ـ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی دهۆك گه‌شتی بادینانی كرد، بۆ ئه‌م یارییه‌ش پێشمه‌رگه یه‌كسانبوون بووه به‌شی، له خوله‌كی 17 موئه‌یه‌د عه‌بدولباسیت گۆڵی یه‌كه‌می دهۆكی له دژی پێشمه‌رگه كرد.
پاشان له خوله‌كی 44 هارۆن ئه‌حمه‌د ناوه‌راستكاری دهۆك گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد.
دواتر كارزان مسته‌فا له خوله‌كی 62ـی گێمی دووه‌م جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و تاكه گۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تۆمار كرد.
پاشان هه‌مان یاریزان كارزان مسته‌فا له خوله‌كی 77 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و دووه‌مین گۆڵی خۆی و یانه‌كه‌ی له یارییه‌كه تۆمار كرد، به‌مه‌ش یارییه‌كه به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
سیروانی نوێ ـ زاخۆ
زاخۆ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سیروانی نوێ سه‌ردانی سلێمانی كرد، له ناوه‌راستی گێمی یه‌كه‌م سیروانی نوێ به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد، ئه‌گه‌رچی یانه‌ی زاخۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام سیروانی نوێ نه‌وه‌ستا و گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنیشی تۆمار كرد.
یانه‌ی سیروانی نوێ به كۆكردنه‌وه‌ی 14 خاڵ پێشه‌نگی به برایه‌تی چۆل كرد، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ به 7 خاڵ له خانه‌ی نۆیه‌م دێت.
ده‌ربه‌ندیخان ـ هه‌ندرێن
ده‌ربه‌ندیخان له نێو ئاپۆڕای هانده‌رانی میوانداریی هه‌ندرێنی كرد، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی.
دواتر له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م كۆڕه‌نگ محه‌مه‌د له خوله‌كی 65 گۆڵی پێشكه‌وتنی ده‌ربه‌ندی كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، یانه‌ی هه‌ندرێن ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌رێگه‌ی ئامانج ئه‌كره‌م له نێو جه‌رگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
ده‌ربه‌ندیخان به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م ده‌بینرێت، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن به 4 خاڵ له خانه‌ی یازده‌یه‌م دێت.
زێره‌ڤانی ـ شێروانه
شێروانه له كه‌لاره‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زێره‌ڤانی گه‌شتی دهۆك كرد، یارییه‌كه به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
یانه‌ی شێروانه به كۆكردنه‌وه‌ی 4 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی پێشكۆتایی مایه‌وه، زێره‌ڤانیش به 2 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی دێت.
نه‌ورۆز ـ برایه‌تی
ئه‌م یارییه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له خوله‌كی 50ـی گێمی دووه‌م وڵات عه‌بدولڕه‌حمان له یه‌كه‌مین یاری به درێسی یانه‌ی نه‌ورۆز گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه كرد.
دواتر یارییه‌كه توندوتیژی به‌خۆیه‌وه بینی، سه‌ره‌تا مه‌غدید خدر راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی یانه‌ی برایه‌تی به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
پاشان ناوبژیوان دوو یاریزانی له یارییه‌كه به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه، شێرزاد حوسێن له برایه‌تی و ئاكۆ نوری له نه‌ورۆز یاریگه‌یان جێهێشت.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه یانه‌ی نه‌ورۆز دوو گۆڵی دیكه‌ی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له برایه‌تی برده‌وه.
به‌مه‌ش یونس سلێمان راهێنه‌ری نوێی نه‌ورۆز دوو سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
برایه‌تی به 12 خاڵ بۆ خانه‌ی دووه‌م دابه‌زی، له به‌رامبه‌ردا نه‌ورۆز به 8 خاڵ بۆ پله‌ی حه‌وته‌م سه‌ركه‌وت.