كاروانێكی سوپای رووسیا گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی قامشلۆ

K24 – هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی له باكووری سووریا ته‌واوكرد و (600) سه‌رباز بۆ پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هێشتووه‌ته‌وه. هاوكات كاروانێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی رووسیا گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی قامشلۆ.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "مارك ئیسپر" دوێنێ پێنجشه‌ممه (5ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019) له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز"، رایگه‌یاند، سوپای ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا كۆتایپێهێنا.
گوتیشی: "(600) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌مێننه‌وه بۆ پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كه‌ناڵی "RT"ـی رووسیا بڵاویكرده‌وه، كاروانێكی گه‌وره‌ی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی "قامشلۆ".
به گوێره‌ی زانیاری كه‌ناڵه‌كه، كاروانه رووسییه‌كه به یاوه‌ری هێزه كوردییه‌كان له شارۆچكه‌ی "عه‌ین عیسا"ه‌وه چووه‌ته "قامشلۆ".
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، باسی له‌وه كردبوو، ژماره‌یه‌ك هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی له بنكه‌ی "حمه‌یمیم"ه‌وه ره‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی "قامشلۆ" كراوون.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له باره‌ی ئاڵوگۆڕه نوێیه‌كانی ره‌وشی سه‌ربازی باكووری سووریا، بڵاویكرده‌وه، "رووسیا و توركیا رێككه‌وتنێكی نوێیان كردووه"، به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به توركیا له وێستگه‌ی كاره‌بای ناوچه‌ی "مه‌بروكه"ی نزیك له "سه‌ری كانی" له باكووری "حه‌سه‌كه" ده‌كشێنه‌وه و له به‌رامبه‌ردا رووسیا به‌ڵێنی داوه، له وێستگه‌كه‌وه كاره‌با بۆ "سه‌ری كانی" دابین بكات و رێكخراوی "مانگی سووری سووریا" سه‌رپه‌رشتی رێگه‌ی وێستگه‌ی كاره‌باكه ده‌كات.
سه‌رچاوه: الخلیج
ئ.ڕ