راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق زانیاری له باره‌ی هێرشی سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی به ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی ئاسمانی "به‌له‌د" بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "دوو مووشه‌كی كاتیوشا ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كراوون".
ئاماژه‌ی داوه، كه "هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه".
رۆژی پێنجشه‌ممه (5ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، بۆردومانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق كرا.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز" له باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه بڵاویكرده‌وه، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی له ریزی سوپای ئه‌مه‌ریكا لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
بنكه‌ی ئاسمانی "به‌له‌د" یه‌كێكه له بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و كه‌وتووه‌ته دووری (80) كیلۆمه‌تر له باكووری شاری به‌غدا.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووش، (5) مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی "عه‌ین ئه‌سه‌د"ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سنووری پارێزگای "ئه‌نبار" كران، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیان لێ نه‌كه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه: سپوتنیك
ئ.ڕ