كۆمیسیۆنێكی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق داده‌مه‌زرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به زۆرینه‌ی ده‌نگ، یاسایه‌كی نوێی بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سند كرد.
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه (5ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پڕۆژه یاسای دامه‌زراندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێكرا.
دوای تاوتوێكردنی ده‌نگ به مادده و بڕگه‌كانی پڕۆژه یاساكه درا.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، "محه‌مه‌د حه‌لبووسی" له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، به گوێره‌ی یاسا تازه‌كه، كۆمیسیاران و به‌ڕێوبه‌ر و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی پێشوو خانه‌نشین ده‌كرێن.
گوتیشی: "كۆمیسیۆنه نوێیه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای تیروپشك بۆ دادوه‌رانی عێراق، كۆمیسیاره‌كانی داده‌نرێن و رێگه نادرێت ده‌ستتێوه‌ردانی حزبی له كاروباره‌كانی هه‌بێت.
هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، یه‌كێك بوو له داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراق.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری دا هه‌فته‌ی داهاتوو، پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێ بكات و ده‌نگی له‌سه‌ر بدات.
سه‌رچاوه: كونا
ئ.ر