ورده‌كاری راپۆرتی 100 رۆژی كابینه‌ی نۆیه‌م

راپۆرتێكی ورد به‌ داتا و ئامار له‌م باره‌یه‌وه‌ بخوێنه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆتی كار و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت و دەستە و فەرمانگە نەبەستراوەكان بە وەزارەت له‌ ماوه‌ی 100 رۆژی كاركردنیدا له‌ چوارچێوه‌ی هێله‌ گشتییه‌كانی بەرنامەی كاری كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌خاته‌ روو.

له‌ سه‌ره‌تای راپۆرته‌كه‌ كاروچالاكییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە ئاستی چاكسازی، خزمه‌تگوزاری، پەیوەندیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، ئازادی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان، ئابووری، دارایی و كارگێڕی خراوه‌ته‌ روو، بۆ بینینی ته‌واوی راپۆرته‌كه‌، كرته‌ لێره‌ بكه‌:

ورده‌كارییه‌كانی كاره‌كانی 100 رۆژی كابینه‌ی نۆیه‌م:

لە ئاستی چاكسازی:

  1. جێبەجێ کردنی ئەحکامی یاساکانی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە ١٤ ساڵی 1991 هەموار کراو و یاسای ڕاژەی شارستانی ژمارە ٢٤ ی ساڵی ١٩٦٠ هەموارکراو.
  2. پڕکردنەوەی فۆڕمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندی دارایی فەرمانبەرە پلە تایبەتەكانی حكوومەت.
  3. ڕێکخستنەوەی یەکەکانی نیشتەجێبوونی حکوومەت بەپێی رێنمایی نوێ بەمەبەستی چەسپاندنی شەفافیەت.
  4. چاوخشاندنەوە بە پرۆژە یاسای "چاکسازی لە خانەنشینی ، موچە، دەڕماڵە و ئیمتیازەکانی تر لە هەرێمی کوردستان" بە مەبەستی نەهێشتنی گەندەڵی و چەسپاندنی دادگەری كۆمەڵایەتی و كەمكردنەوەی خەرجییەكان و زیادكردنی داهات.
  5. رێکخستنەوەی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەت و پەسەند کردنی پرۆژەی یەکخستنی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەکان بە هەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی. هەروەها پەرەپێدانی تواناکانی وتەبێژی سەرجەم وەزارەت و دەستەوفەرمانگەنەبەستراو ەکان بە وەزارەت.

لە ئاستی خزمەتگوزاری:

  1. بڕیاردان لەسەر تەرخانكردنی بڕی (33,583,712,840) ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەكان پێش هاتنی سەری ساڵ و لە ئێستاشدا نزیكەی لە 85%ی تەواوبووە.
  2. بڕیاردان لەسەر جێبەجێکردنی پێداویستی و داواکارییەكانی خوێندنی باڵاو پەروەردە پێش هاتنی وەرزی خوێندن و دامەزراندنی گشت مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و دامەزراندنی سێ (3) یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكانی ساڵی خوێندنی 2015-2016.
  3. پەسەند کردنی پێشنیاری دروستکردنی سندوقی هەمیشەیی فریاکەوتنی مرۆیی.
  4. پەسەند کردنی پرۆژەی لەکاندنی منداڵ بە خێزانی جێگرەوە.

ئاستی پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ:

١- ڕاسپاردنی لیژنەیەك لە بەڕێزان وەزارەتی پلاندانان،وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدرال، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی بەدواداچوونبۆ هەڵسەنگاندنی پرۆژەی سەرژمێری عیراق  لە ساڵی 2020.

٢-سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان ( سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری ناوخۆ، وەزیری دارایی و ئابوری) بۆ سەردانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر بودجە.

٣- رێكخستنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕال بەفەرمی لەڕێگەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە.

٤-پێکهێنانی دوو لیژنەی تەکنیکی بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان و ماف و شایستە داراییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی عیراقی فیدراڵ:

 لیژنەی یەکەم بۆ دۆسیەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بە سەرۆکایەتی بەڕێز وەزیری ناوخۆ وئەندامێتی بەڕێزان:

- وەزیری کاروباری پێشمەرگە.

- وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن.

- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدرال.

- سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.

- سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.

 لیژنەی دووەم بۆ دۆسیەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم بە سەرۆکایەتی بەڕێز وەزیری دارایی و ئەندامێتی بەڕێزان:

- نوێنەری نووسینگەی تایبەتی بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران.

- وەزیری پلاندانان.

- سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.

- بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری.

٥- سەردانی شاندەكانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و دانوستاندنەکان لەگەڵ بەغدا سەرکەوتوو بوون و داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجە جێگیرکراون. بەپێی رێكەوتن، حكوومەتی هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکاتوبەغداش پابەند دەبێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و بەم شێوەیەش کێشەی مووچە چارەسەردەبیت. هەروەها گفتوگۆ لەبارەی قەرزەکانی هەرێمی کوردستان کراوەو و لەسەر دانەوەی قەرزەکان رێککەوتوون.

ئازادی و دیموکراسی و پێکەوە ژیان:

  1. دەركردنی ڕێنمایی پێویست بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی گەشتیاران و هاوڵاتیان لە شوێنە گەشتیاریەکان بە مەبەستی کەمکردنەوەی روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو.
  2. پێداچونەوە بە یاسای داڕشتنی پرۆژەی مافی خاوەنداریەتی هزریكه‌ تائێستا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌و مافه‌ به‌ ياسا رێك نه‌خراوه‌، ئەمەش دەبێتە هۆی پاراستن و پارێزگاریكردن لەبەرهەمی ‌هونه‌رمه‌ند و داهێنه‌ران.

لە ئاستی ئابووری و دارایی:

  1. ڕاسپاردنی بەڕێزان وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری دارایی بۆ ئاسانکاری و دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بۆ گەڕانەوەی قەرزە کشتوکاڵییەکان.
  2. پێکهێنای لیژنەیەك لە بەڕێزان وەزیری ناوخۆو وەزیری دارایی و ئابووری بۆ ڕێکخستنەوەی دەروازە سنوریەکان لەڕوی کارگێڕی و دارایی و تەکنیکیبە مەبەستی برەوپێدان و باشتر کۆکردنەوەی داهاتی ئەو دەروازە سنووریانە و یەکخستنی ڕێكکار و میکانزم و پرۆسەکانی پیادەکراو لە دەروازە سنورییەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکی باشترو و ئاسانتر بە هاوردەکاران.
  3. رێكخستنەوەی رێكارەكانی پێدانی باجی لایەن و كۆمپانیاكان بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی شەفاف و یەكسان بەسەر هەموولایەك جێبەجێبكرێت.
  4. گەڕانەوەیگشت داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی داهات و خەرجییەکان و زیاد کردن (سیولە) لە بانکەکانی حکوومەت و هەروەها دانانی پلانی حکوومەت بۆ زیادکردنی داهات بەپێی وەزارەتەکان و کەم کردنەوەی ئەو خەرجیانەی کە ئەولەویەت نین.
  5. راسپاردنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی خۆماڵی.
  6. لیژنەی هاوبەشی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری و پلاندانان میکانزمی گونجاویان داناوە بۆ سەرف کردنی شایستە دارایەکانی پرۆژەکان بە شێوەی نەختینەیی، تا ئێستا زیاتر لە 150 پڕۆژەی گەشەپێدانی پارێزگاکان كە ریژەی ئەنجامی داراییان لە 85% زیاترە بە گوژمەی زیاتر لە 8،500،000،000 دینار. هەروەها 50 پڕۆژەی ستراتیژی و گرینگی وەزارەتەكان بە گوژمەی زیاتر لە 100 ملیار دینار خراونەتە لیستی جێبەجێكردنەوە.

لە ئاستی كارگێڕی:

  1. پەسەندکردنی پێکهێنانی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە بە ئامانجی:

- ڕێکخستنەوەی میلاکی فەرمانبەران لەسەر بنچینەی پسپۆڕی.

- کەم کردنەوەی خەرجی فەرمانگەکان.

- بەرەو پێش بردنی ئاستی فەرمانبەران.

- جێبەجێكردنی بنەماكانی لێپرسینەوەو پاداشت کردن.

- پابەندبوونی فەرمانبەرانبە کارکردن لە چوارچێوەی کاروباری حکوومەت و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خەڵکانی تر.

  1. پەسەند کردنی هەمواری پەیڕەوی ئەنجوومەنەکانی شارەوانی.
  2. پێکهێنانی لیژنەیەك بۆ پێداچونەوە بە هەیکەلیەت و میلاکاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی بەپێی پێداویستی فعلی و تایبەتمەندی. 

وەزارەتی ناوخۆ:

لە ئاستی چاكسازی:

یەكەم:كەم كردنەوەی ڕوتین و دیاردەی بەرتیل وەرگرتن:

بە نوسراوی ژمارە (14210) لە 26/8/2019 ئاگاداری گشت فەرمانگەكانی خۆی كردووە كە پێویستە زیاتر گرنگی بدەن بە ڕایی كردنەوەی مامەڵەی هاوڵاتیان بە یەكسانی و دوور لە هەر كەم و كورییەك و بەرنگاربوونەوەی دیاردەی بەرتیل وەرگرتن بە مەبەستی ڕایی كردنەوەی مامەڵەكانیان.

دووەم: رێزگرتن لە هاوڵاتیان

بە نوسراوی ژمارە (16876) لە 6/10/2019 ئاگاداری گشت فەرمانگەكانی خۆی كردووە كە پێویستە رێز لە هاولاتیان بگیرێت و هیچ كەمتەرخەمیەك لەم بوارەدا قبوڵ ناكرێت.

سێیەم: بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی

لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی چەندین ئەنجوومەن و لێژنەی لێكولینەوە پێكهاتووەو كار لەسەر كەیسەكان دەكرێت.

چوارەم: كاراكردنی سیستەمی سكاڵا ئونلاین

لینكی تایبەت بە سكاڵا ئۆنلاین لە پێگەی ئەلیكترونی وەزارەت كارا كراوە بۆ ئەوەی گشت هاووڵاتیان و ئەفسەر و كارمەند و فەرمانبەران بتوانن لە رێگای ئەم لینكە سكاڵایان تۆماربكەن بۆ بەرێوەبەرایەتی بەرێوەبردنی جۆری لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ كە تا ئێستا زیاتر لە (300) سكاڵا ڕەوانە كراون و بەدواداچوونی ووردیان بۆ كراوە.

پێنجەم: كاراكردنی هێلی گەرم

 دانانی هێڵی گەرم  و ڕەزامەندی دەستەی پەیوەندیەكانی عێراق (CMC) وەرگیرا بە تەرخانكردنی هێڵی گەرمی ژمارە (414) كە دەتوانرێت لە گشت هێڵی پەیوەنديیەكان كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن پەیوەندی بەم هێڵە بكرێت بە مەبەستی گەیاندنی سكاڵا و پێشنیاری هاووڵاتیان و ئێستا لە وەزارەتی ناوخۆ كارەكانی دانانی سەنتەری پەیوەندیەكانی ئەم هێڵە گەرمە بەرێوە دەچێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكەوێتە كار.

شەشەم: قەدەغەكردنی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی حكوومی دوای دەوامی فەرمی:

نوسراومان بۆ گشت وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت كردووە لە لە 1/10/2019 بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی حكوومی دوای دەوامی فەرمی بە پێی رێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی 2018 قەدەغەیە و دەستی بەسەردا دەگیرێت و ڕووبەڕوی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.

لە ئاستی خزمەتگوزاری:

لە سە رئاستی پرۆژەكانی تایبە ت بە ژێرخانی دام ودەزگاكانی وەزارەت: 

ئەو پرۆژانەی كە لە كاتی دامەزراندنی كابینەی نوێی‌ حكوومەت رەزامەندی لەسەر وەرگیراوە بۆ هەموو پارێزگاكان (هەولێر– دهۆك – سلێمانی – هەڵەبجە) و ئیدارەكان ( گەرمیان و راپەرین) بریتین لە:

  • دروست كردنی به‌شی ئالیات و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شی كریێ و بارهه‌لگر له‌ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هه‌ولێر
  • بینای هاتووچۆی شه‌قلاوه‌
  • دروستكردن و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری مێرگه‌سور- رووبارۆك (كۆمه‌لگای زێت) له‌ قه‌زای مێرگه‌سور
  • بينایه‌ی هاتووچۆی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه‌
  • بنكه‌ی هاتووچۆی قوشته‌په‌
  • پرۆژه‌ی 69 كامیرا بۆ ترافیك لایتی گۆره‌ پانه‌كانی ناوشاری سلێمانی
  • فراوانكردنی كردنی گه‌راجی وه‌ستانی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان و زیاد كردنی نهۆمی هۆلی كۆنگره‌(ناو وه‌زاره‌ت)
  • دانان و دابین كردنی گاردرێل بۆ رێگای نیوان تاسلوجه‌ و دۆكان
  • دابین كردن و هێنانی دانانی پێداویستیه‌كانی بینایه‌ی نوێ بەڕێوەبەرایەتی نشینگه‌ی هه‌ولێر
  • دانان و دابین كردنی پێداویستیه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیهاتووچۆی سۆران
  • دانان و دابین كردنی هێمای رێنیشانده‌ری هاتووچۆی جۆراوجۆر بۆ ریگاكانی(عه‌ربه‌ت،سه‌یدسادق،هه‌ڵه‌بجه‌،بیتوێن،گه‌رمه‌ك)
  • ئامادەكاری تایبه‌ت به‌دابین كردنی پێداویستیه‌كان ب . هاتووچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان
  • ئامادەكاریتایبه‌ت به‌دابین كردنی پێداویستیه‌كان دانانی هێمای هاتووچۆی له‌گه‌ل دانانی گاردرێل له‌گه‌ل بۆیاخ كردن نوژه‌ن كردنه‌وه‌ی ب . هاتووچۆی سنوری شاری سلێمانی
  • ئامادەكاریتایبه‌ت به‌دابین كردنی پێداویستیه‌كان دانانی هێمای هاتووچۆی له‌گه‌ل دانانی گاردرێل له‌گه‌ل بۆیاخ كردنی ب . هاتووچۆی سنوری سۆران
  • ئامادەكاریتایبه‌ت به‌دابین كردنی پێداویستیه‌كان دانانی هێمای هاتووچۆی له‌گه‌ل دانانی گاردرێل له‌گه‌ل بۆیاخ كردنی ب . هاتووچۆی ئیداره‌ی راپه‌رین
  • ئامادەكاریتایبه‌ت به‌دابین كردنی پێداویستیه‌كان دانانی هێمای هاتووچۆی له‌گه‌ل دانانی گاردرێل له‌گه‌ل بۆیاخ كردنی ب . هاتووچۆی(كۆیه‌)و سنوری شاری هه‌ولێر
  • ئامادەكاریتایبه‌ت به‌دابین كردنی پێداویستیه‌كان دانانی هێمای هاتووچۆی له‌گه‌ل دانانی گاردرێل له‌گه‌ل بۆیاخ كردنی ب . هاتووچۆی(كۆیه‌) رێگای نیوان هه‌ولێر – كۆیه‌

لە ئاستی پەیوەندیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ:

یەكەم: گفتوگۆ لەگەل بەغدا لەسەر چارەسەركردنی كێشه‌ی تۆماری لاوه‌كی (تعداد فرعی)

بڕیاردرا لەسەر پێكهێنانی لێژنەیەكی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی ناوخوی عێراق و هەرێم بۆ ديراسەت كردنی ئەو تۆمارە لاوەكیانە و لێژنە هاوبەشەكە دەستی بەكارەكانی كردووە.

دووەم: ڤیزه‌ى هه‌رێم

دوای گفتووگۆكردنێكی بونیادنەرانە لەگەڵ شاندی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی فیدرالی عێراق، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری دا بە پێدانی دەسەڵاتی پێدانی ڤیزە بە وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وئەو ڤیزانەی لەمەودوا لە هەرێمی كوردستان دەردەچن بۆ بیانیەكان پەسەندكراون لە هەموو عێراق و گەشتیاری بیانی دەتوانێت بە ڤیزەی هەرێمی كوردستان سەردانی هەموو پارێزگاكانی عێراق بكات و داوای نشینگە بكات لە هەر پارێزگایەكی عێراق بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (502) له 29/8/2019.

سێیەم: چارەسەركردنی گرفته‌كانى كارتى نیشتمانى

رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وەرگیرا بە كردنەوەی گشت ئەو نووسینگانەی كارتی نیشتمانی كە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان نەكراون بە هۆی كێشەی تۆماری لاوەكی و نەبوونی پێداویستی و ئامێر. وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمانی وەزاری ژمارە (16146) لە 25/9/2019 لێژنەیەكى پێكهێنا بە مەبەستی دیراسەت كردنی پێداویستیەكانی كارتی نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان و دابین كردنی گشت ئەو پێداویستیانە لە بوودجەی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێم خەرج دەكرێت بە مەبەستی دەست بەكاربوونیان.

چوارەم: چارەسەركردنی كێشەی دەرهێنانی پاسەپۆرت لە هەرێمی كوردستان

  1. وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رێككەوتن لەسەر كردنەوەی چوار نوسینگەی پاسەپۆرت لە قەزاكانی ( سۆران ، ئاكرێ‌ ، زاخۆ و كۆیە ) و وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمانی وەزاری ژمارە (13126) لە 29/7/2019 لێژنەیەكی پێكهێنا بە مەبەستی دابین كردنی گشت پێداویستیەكانی ئەو چوار نوسینگەیە و هەر نووسینگەیەكی تر كە لە ئایندە دەكرێتەوە.لە ئێستادا كارەكانی كردنەوەی ئەو نوسینگانە بە باشی بەرێوە دەچن و بودجە و میلاك و باڵەخانەی پێویستی بۆی دابین كردووە و نووسینگەی سۆران بە فەرمی كرایەوە و كارەكانی كردنەوەی نووسینگەكانی تر لە قۆناغی كۆتایی دایە.
  2. وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕەزامەندی دەربری بە ناردنی بڕێكی زیاتر لە پاسەپۆرتی خام، وەك قۆناغی یەكەم بڕی (40.000) پاسەپۆرتی خام رەوانەی هەرێمی كوردستان كرا و ئێستا قەرەباڵغی لە نووسینگەكانی پاسەپۆرت چارەسەر كراوە و پاسەپۆرت لە ماوەی (3-7) رۆژ وەردەگیرێتەوە.

لە ئاستی كارگێری:

  1. وەزارەتی ناوخۆ بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداریی پارێزگاکان کە گونجاو بێت لە گەل سیستەمی یاسایی و کارگێڕی هەرێمی کوردستان و شۆرکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتی بە پێی یاسا، لە ژێر چاودێری سەرۆکایەتی حکومەت بە فەرمانی وەزاری ژمارە (13497) لە 7/8/2019 لێژنەیەكی پێكهێنا بە مەبەستی پێداچوونەوەی دەسەڵاتەكانی پارێزگاكان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان و ئێستا ئەم لێژنەیە كار دەكەن بۆ زیاتر شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان لە پێناو چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداری.
  2. بە ئەلیكترونی كردنی تاقیكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران لە پلەی (رائد) بەرەو خوارەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە:

لە ئاستی چاكسازی:

دەرەنجام و راسپاردەكانی كۆبوونه‌وه‌ی باڵای ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت:

یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری له‌ 23/7/2019

ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌م بڕیارو راسپاردانه‌ی ده‌ركرد:

  1. پابه‌ندبوونی گشت یه‌كه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی په‌یڕه‌وی بریاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ كاتی ده‌وامی فه‌رمی له‌سه‌عات 8 بۆ سه‌عات 3 ی دوانیوه‌ڕۆ.
  2. دانه‌وه‌ی قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بووی وه‌زاره‌ت به‌كردنی نوسراو بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ هاوكاری كه‌س و كاری شه‌هیدانی دژ به‌تیرۆریستانی داعش كه‌ بری هه‌ریه‌كه‌یان پێنج ملیۆن دیناره‌.

دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی  به‌رگری وه‌زاره‌ت، له‌ 20/8/2019

  1. رێكخستنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی لیواكان كه‌ سه‌ره‌تا بڕیاری لیواكانی 3 و 4 درا.
  2. قه‌ده‌غه‌كردنی لێدوان و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی بۆ گشت فه‌رمانده‌و لێپرسراون و ئه‌فسه‌ران.
  3. ده‌ستپێكردنی وانه‌ی هۆشیاری نیشتمانی له‌یه‌كه‌و لیواكاندا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆشیاری.
  4. قه‌ده‌غه‌كردنی ئابوونه‌ی حزبی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك
  5. بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی خه‌رجی و سه‌رفكردنی نه‌خۆشی درا، ته‌نها له‌حاڵه‌تێكدا كه‌ به‌پێی دام و ده‌زگا پزیشكیه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ سه‌ڵمێندرابێت.

سێیه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت له‌ 10 /9/2019

  1. بڕیاری ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكردن و راگۆڕینه‌وه‌، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی ی70 و 80 بۆ دانانی یه‌ك ژمێریاری سه‌ربازی هاوبه‌ش.
  2. په‌سندكردنی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌و خه‌رجی مووچه‌ی مانگانه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش .

چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت له‌ 30/9/2019

  • رێكخستنی ده‌رماڵه‌ و پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیه‌كانی دادگای سه‌ربازی كه‌ به‌بڕیار خه‌رجی بۆ دیاریكرا.
  • پڕۆسه‌ی هه‌ڵاتوو له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ ( هارب) و رێكخستنه‌وه‌ی سزاكان.
  • ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌.
  • پڕۆسه‌ی یه‌كپۆشی هێزه‌كان كۆتایی هاتووه‌ و له‌سه‌روبه‌ندی دابینكردنی جل و به‌رگی وه‌ك یه‌كین.
  • پڕۆسه‌ی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌و دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر بنه‌مانی موئه‌سه‌ساتی مۆدێرنی سه‌ربازی به‌هاوكاری راوێژكارانی وڵاتانی هاوپه‌یمان
  • رێكخستنه‌وه‌ی كاتی فه‌رمی ده‌وامی سه‌ربازی له‌یه‌كه‌و لیواكان و هه‌روه‌ها رێكخستنی ئه‌ركی كارمه‌ندانی ناو دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ژێر رۆشنایی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
  • رێكخستنه‌وه‌و جێگركردنی میلاكاتی نوێی لیواكانی پیاده‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌. له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا لیواكانی پیاده‌ی 3 و 4 جێگر ده‌كرێت له‌بامەڕ‌نێ و كوڵه‌جو
  • جێبه‌جێكردن و خستنه‌سه‌ركاری پڕۆژه‌ی ژماره‌ 6 ی ناو پڕۆژه‌ چاكسازی پێشمه‌رگه‌ له‌ژێرناوی (پێشمه‌رگه‌ له‌ئاینده‌دا) كه‌ خۆی له‌ رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌ و به‌ئه‌لیكترۆنی كردنیان ده‌بینێته‌وه‌.

پەیوەندییەکانی هەرێم لە سەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی:

رێكه‌وتن و پڕۆتۆكۆل

  1. نوێكردنه‌وه‌و واژووكردنی یاداشتی به‌رده‌وامی هه‌مه‌هانگی و هاوكاری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌
  2. نوێكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر بۆ مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه‌ كه‌ په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌ بڕیاری لێداوە
  3. واژووكردنی رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ووڵاتی هۆڵه‌ندا له‌رێگه‌ی كونسڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌هه‌ولێربۆ به‌رده‌وامی مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه‌، بەبەشداری وڵاتانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیا.

وەزارەتی دارایی و ئابووری:

لە ئاستی چاكسازی

  1. کار کردن لە سەر یەکخستنەوەی میکانزمی کارکردن لە دەروازە سنووریەکان لە ڕووی وەرگرتنی باج و ڕسومات و پەیکەری ڕێکخستنی دەروازە سنووریەکان.
  2. ئامادەکردنی پڕۆژەی یاسایی دڵنیایی ئۆتۆمبێل (الـتأمین ألإلزامی للسیارات فی حکومة اقلیم کوردستان).
  3. داهاتی (رسمی) هەناردەکردنی سووتەمەنی لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری راستەوخۆ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە کاتی هەناردەکردن وەردەگیرێت کە ئەمەش کۆتایی هێنابوو بەو رصیدانەی کە پێشتر بە نایاسایی دەڕۆیشتن بۆ کۆمپانیاکان.

لە ئاستی خزمەتگوزاری:

  • لەسەر داواكاری سەرۆکایەتی ئەنجوونەنی وەزیران، خەرج کردنی مووچەی (12,689) دوازدە هەزار و شەش سەد و هەشت او نۆ خاوەن پێداویستی تایبەت کە مووچەکانیان ڕاگیرابوو دوای دوبارە لە لیژنەی پزیشکی تێهەڵچوونەوە (استئناف) تایبەت بە کەم ئەندامان پشکێنراون
  • لەسەر داواكاری سەرۆکایەتی ئەنجوونەنی وەزیران، تەرخان کردن و خەرج کردنی بڕی (3) سێ ملیار دینار بە مەبەستی داپۆشینی خەرجی تایبەت بە هاوکاری کردنی خانەوادەی سەر بەرزی شەهیدانی بەرەکانی جەنگ وەک قۆناغی یەکەم.
  • لەسەر داواكاری سەرۆکایەتی ئەنجوونەنی وەزیران، ڕەزامەندی درا بە قەرەبووکردنەوەی سەرجەم زیان لێکەوتوانی هێزەکانی (پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس) و فەرمانبەرانی دام و دەزگا حکوومەییەکانی هەرێم کە بە ئەرکی فەرمی لە بەرەکانی جەنگ دژ بە تیرۆرستانی داعش بوون و ئۆتۆمبێلی تایبەتیان فەوتاوە لە ئێستادا سیولەی نقدی دابینکرا بۆ مەبەستی جێ بە جێ کردنی ئەم قەرەبووکردنە.
  • لەسەر داواكاری سەرۆکایەتی ئەنجونەنی وەزیران، خەرج کردنی بڕی (33,583,712,840) ملیار دینار بە پێی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پڕۆژەکانی چاککردنەوەی ڕێگا و بانەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە جێ بە جێ دەکرێت بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
  1. بڕی (10,113,800,000) ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی چاککردنەوەی ڕێگاو وبانەکانی هەولێر.
  2. بڕی (13,051,854,000) ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی چاککردنەوەی ڕێگا و بانەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان.
  3. بڕی (10,418,058,840) ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی چاککردنەوەی ڕێگا و بانەکانی پارێزگای دهۆك.
  • پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، دابین کردنی بڕی (13,182,852,000) ملیار دینار بۆ پڕۆژەی دروست کردنی پردی کۆنکریتی دووسایدی لەسەر زێی گەورە لە نزیك گوندی گۆپاڵ.
  • پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، تەرخانکردنی بڕی (14,875,110$) ملیۆن دۆلار بۆ چارەسەرکردنی بارزۆری كارەبای پارێزگای دهۆك و قەزای سۆران لە پاریزگای هەولێر.
  • پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، تەرخان کردنی بڕی (8,320,538,5,000) ملیار دینار بە مەبەستی ئەنجام دانی پڕۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاری لە بواری (کارەبا و ئاو و ئاودێری و ڕێگا و بان و تەندروستی و ووزە) بۆ سنووری قەزای چۆمان.
  • پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، تەرخانکردن و خەرج کردنی بڕی (525,994,000) دینار بە مەبەستی (پرۆژەی دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ توێنڵی پێشڕەو لە سلێمانی).
  • پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، خەرجکردنی بڕی (7,241,789,000) ملیار دینار بە مەبەستی دابین کردنی خەرجی هەردوو خولی ئەزموونی نیشتمانی (9) بنەڕەتی و (12) ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی (2018 – 2019).
  • گۆڕینی نووسینگەی پەروێزخان بۆ بانكی بازرگانی و لە ئیستادا ژمارەی بانکە بازرگانییەکان بووە بە (90) بانك لە هەرێمی کوردستان.
  • کردنەوەی خزمەتگوزاری بانكی بۆ مامەڵەی پاسەپۆرت لە گەرمیان کە سەر بە بانکی شێروانەیە بۆ خزمەتکردن و کارئاسانی هاوڵاتیان.
  • زیادکردنی (4) بانک بۆ سیستەمی (ICBS) کە ئەم سیستەمە بانکەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە کە تاوەکو ئێستا (11) بانك پێکەوە بەستراوەتەوە وە بەردەوام کاری لەسەر دەکرێت.
  • قۆناغی دووەمی سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ دەروازەی (ئیبراهیم خلیل) و هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانى دەست پێ کرا.
  • سیستەمی (ترانزێت) لە ناو گومرگی هەرێمی کوردستان جێ بە جێ کرا بۆ هەموو بازرگانێک بە بێ قۆرخكاری.

وەزارەتی داد

لە ئاستی چاكسازی

  1. بە ئەلیكترۆنیكردنی (225) تۆماری هەمیشەیی تۆماركردنی خانووبەرە.
  2. دانان و ئامادەكردنی بەرنامەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ چەند فەرمانگەیەكی تۆماركردنی خانووبەرە بەمەبەستی دەركردنی وێنەی تۆمار بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی.
  3. کاری بەئەلیکترۆنیکردنی فەرمانگەکانی دادنووسی چەند هەنگاوێکی بڕیوە، لە وانە (4) فەرمانگە لە هەولێر و یەک فەرمانگە لە سلێمانی و (٣) فەرمانگەش لە دهۆک بە ئەلیکترۆنی کراون.
  4. تانەدان لە هەندێك بڕیاری دادگا بۆ گێرانەوە و پاراستنی سامانی گشتی :

أ- تانەدان لە بەرژەوەندی یاسا لە رێگای سەرۆكایەتی داواكاری گشتی بە نووسرامان ژمارە (2050) لە 18/4/2019 لە بڕیاری دادگای كارگێری سلێمانی ژمارە (51/ك/2018) كە بڕیاردرابوو بە تۆماركردنی زەوی قەرەبوو بەناوی هاوڵاتیان بەرێژەی 3% بە پێچەوانەی یاسای ژمارە (1) ساڵی 2008 و بڕیارەكانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (6779) لە 18/12/2018 و (2705) لە 11/6/2018 ، و گەڕانەوەی تانەكە لە بەرژەوەندی فەرمانگەكانمان بە بڕیاری ئەنجوومەنی شوورای هەرێم / دەستەی گشتی بە ژمارە (103/ الهیئة العامة/اداریة/2019) لە 1/9/2019 ئەمەش بووە هۆی گەرانەوەی سامانی گشتی.

ب/ تانەدان لە بڕیاری دادگای كارگێری هەولێر ژمارە (6/ك/2019) بە هاوبەشی لەگەڵ داواكاری گشتی كە بڕیاردرابوو بە تۆماركردنی زەوی قەرەبوو بەناوی هاوڵاتیان بەرێژەی 3% بە پێچەوانەی یاسای ژمارە (1) ساڵی 2008 و بریارەكانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (6779) لە 18/12/2018 و (2705) لە 11/6/2018 ، گەڕانەوەی تانەكە لە بەرژەوەندی فەرمانگەكانمان بە بریاری ئەنجوومەنی شوورای هەرێم / دەستەی گشتی بە ژمارە (121/ الهیئة العامة/اداریة/2019) لە 15/9/2019 ئەمەش بووە هۆی گەرانەوەی سامانی گشتی.

لە ئاستی خزمەتگوزاری

کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزاری فەرمانگەکانی دادنووسی لە (25) هەزار دینار بۆ (15) هەزار دینار.

لە سەر ئاستی پەیوەندیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ

  1. تۆمارکردنی تانەیەکی یاسایی لە دادگای فیدراڵی عێراقی لە رێکەوتی (24/9/2019) لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی، لەسەر هەموارکردنی چەند ماددەیەك له یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ژمارە (12) ساڵی 2018.
  2. لەسەر داوای سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامادەكردنی راپۆرتێكدەربارەی كێشەكانی پەیوەست بە زەوی و زاری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و ئەو كەم و كوڕیانەی لەو یاسا و پرۆژە یاسایانەی هەیە تایبەت بە چارەسەر كردنی كیشەی ئەم زەوی و زارانە و هەروەها تایبەت بە كێشەی تۆمارە هەمیشەییەكانی فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانووبەرە كە لە راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری سالی 1991 سووتاون.

ئازادی و دیموکراسی و پێکەوە ژیان:

بەشداری كارای وەزارەت لە ئامادەكردنی پلانی دووەمی نیشتمانی عێراقی بۆ ساڵانی (2020 – 2023) تایبەت بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش ژمارە (1325) دەربارەی ئافرەت و ئاسایش و ئاشتی. 

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن:

لە ئاستی خزمەتگوزاری:

1- هه‌ڵمه‌تی چاككردنه‌وه‌ی خێرا و سپاردن و واژووكردنی گرێبه‌ست بۆ  به‌شێكی زۆری ڕێگاوبانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ر چوار پارێزگاكانی هه‌ولێر, سلێمانی, دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ گوژمه‌ی( 42) ملیار دینار بۆ(71) پڕۆژه‌ بۆ ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌ به‌ هۆی باران بارینی زۆر و لافاو كۆنی رێگاكان توشی تێك چوون و دارمان ببوون كه‌ له‌ ئێستادا زۆربه‌یان كه‌وتونه‌ته‌ ژێر ئه‌نجام دان.

2- دابین كردنی گوژمه‌ (  288,000,000,000  ) دیناربۆ نزیكه‌ی ( 23) پرۆژه‌ی نوێ له‌ چاككردن و دروست كردنی ڕێگاوبانه‌كان و وه‌رگرتنی كۆد و ته‌رخانی گشتی و ساڵانه‌ بۆیان  له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلان دانان.

3-  ده‌ست بەكاربوونه‌وه‌ و دابین كردنی گوژمه‌ بۆ پڕۆژه‌ی كاره‌ خزمه‌ت گوزارییه‌كانی (1500) یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ هاووڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت له‌ (سیته‌ك و زرگوێز)  به‌  گوژمه‌ی ( 43,000,000,000) دینار.

4- ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌ی  دروست كردنی 144 یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون به‌ شێوازی باڵه‌خانه‌ی 6 نهۆمی له‌ زاخۆ/قۆناغی دوو له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاری و داواكردنی گوژمه‌ی ساڵانه‌ بۆی به‌ بڕی (1,000,000,000) دینار.

5- ده‌ست به‌كار بوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌رخسته‌ و دیزاین و ئه‌نجامدانی كاره‌ خزمه‌ت گوزارییه‌كان له‌گه‌ڵ دروست كردنی (60) یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌ سه‌ید صادق به‌ ته‌رخانی ساڵانه‌ی (750,000,000) دینار.

6- بەردەوامی كاركردن لە رێگاكانی دهۆك- هەولێر، دوكان-دەربەندیخان و كفری-دەربەندیخان. 

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی:

لە ئاستی چاكسازی:

  1. هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌ مه‌به‌ستی سنوورداركردنی په‌خشكردنی دراما بیانییه‌كان كه‌ كاردانه‌وه‌ و پشتگیری زۆری لێكرا له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری لیژنەیەكی كۆنتڕۆلكردنی پێكهێنانەوەو چاودێری كەناڵەكان دەكات.
  2. پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌ پسپۆران و مامۆستایانی ئایینی خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌ت و به‌توانا بۆ یه‌كخستنی گوتاری ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان.
  3. پێداچوونه‌وه‌ به‌ كرێی موڵكه‌ وه‌قفییه‌كانی وه‌زاره‌ت و سه‌رژمێری كردنیان و به‌دواچوون و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و موڵكانه‌ی كه‌ ده‌ستدرێژییان كرابووه‌ سه‌ر و ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرابوون.

لە ئاستی خزمەتگوزاری:

  1. ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی كه‌نیسه‌ی (ام نور) له‌ شارۆچكه‌ی عه‌ینكاوه‌ و كه‌نیسه‌ی ئه‌رمه‌ن له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر.
  2. ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی مزگه‌وت و هۆڵی بۆنه‌ ئایینییه‌كان له‌ گوندی بێستانه‌ سوری ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی دوای وه‌ستانی پرۆژه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی (2) ساڵ.
  3. ئاماده‌كردن و دیراسه‌ت كردنی (17) پرۆژه‌ی دروست كردنی مزگه‌وت و هۆڵی بۆنه‌ ئایینییه‌كان و ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ و دیزانی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی خێرخوازانه‌وه‌ بچنه‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم.
  4. ده‌ركردن و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ڕێنمایی تایبه‌ت به‌:

أ. دروست كردنی مزگه‌وت و شوێنه‌ ئایینییه‌كان و ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆیان.

ب. ڕێنمایی نوێ بۆ زیاتر گرنگیدان و په‌ره‌پێدان به‌ حوجره‌ی فه‌قێیان و پێدانی مۆڵه‌ت كردنه‌وه‌ی حوجره‌ی فه‌قێیان و داڕشتنی بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی (3) حوجره‌ی گه‌وره‌ له‌ سێ پارێزگای هه‌رێم به‌ ستانداردێكی پێشكه‌وتوو.

ج. ده‌ركردنی ڕێنمایی تایبه‌ت به‌ كاری مامۆستایانی ئایینی خۆبه‌خش.

د. ده‌ركردنی ڕێنمایی بنكه‌كانی له‌به‌ركردن و فێركردنی قورئانی پیرۆز.

ه. ئاماده‌كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌یمانگه‌ی ئاماده‌كردنی وتاربێژان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

  1. ئه‌نجامدانی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد دروودی خوای له‌سه‌ر بێت له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تمان له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی ڕێزدار سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ هه‌مان بۆنه‌ له‌ شاری هه‌ولێر.
  2. ئه‌نجامدانی مه‌راسیمێكی شایسته‌ و خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچووى خولى له‌به‌ركردنى قورئانى پیرۆز به‌به‌شداری (700) كه‌س له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم.

لە ئاستی كارگێڕی:

بنه‌بڕكردنی ڕۆتین به&zw