له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كه‌ی سبه‌ی له به‌غدا هۆشداری ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی له به‌غدا خۆپێشاندانی ملیۆنی به‌ڕێوه‌بچێت و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقیش بڕیار ده‌دات، كه نابێت حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئه‌منیدا بكات، سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیش خۆپێشاندانه‌كه‌ی سبه‌ی به تێكده‌رانه وه‌سف ده‌كات.
عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دووپاتیی ده‌كاته‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی كردووه، نابێت حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئه‌منیدا بكات.
خه‌ڵه‌ف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له رێككاره نوێیه‌كاندا بڕیاری ئه‌وه دراوه، كه ده‌بێت گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان وه‌ربگرن".
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، هه‌ر له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ی، قه‌یس خه‌زعلی، ئه‌مینداری گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وه‌ی سبه‌ی ده‌گوزه‌رێت، كاری تێكده‌رانه‌یه و گڵاوه.
هاوكات له به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق باری له‌ناكاو راگه‌یێندراوه و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش هۆشداری له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سبه‌ی له شاری به‌غدا ده‌دات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی هه‌ینی رابردوو خۆپێشانده‌ران له سه‌ر پردی سنه‌ك و گۆڕه‌پانی خه‌لانی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه رووبه‌ڕووی هێرشێكی خوێناوی بوونه‌وه و تێیدا 24 خۆپێشانده‌ر كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون، زۆرترین په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشه‌ش بۆ چه‌ند گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی درێژ ده‌كرێت.
H.B