هه‌ده‌په بۆچی لێره بوون؟
پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" هه‌فته‌ی پێشوو به سه‌ردانێكی فه‌رمی و شاندێكی باڵای هاوسه‌رۆكایه‌تی هاتنه هه‌ولێرو دواتر سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی گوتاری سیاسی خۆیان و هه‌ندێك ئامانج، كه دیارترینیان ره‌نگه گوشاری سیاسی و دیبلۆماسی بێت بۆ سه‌ر ئه‌نكه‌ره، تا ده‌ست شلكه‌ن له سیاسه‌تی قه‌یوم و ئاڵوگۆڕپێكردنی زۆره‌ملێی سه‌رۆك شاره‌ونیه‌كان، دواتریش ده‌شێت كاركردن بێت تاوه‌كو هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دیفاكتۆیه‌كی سیاسی و ئابوریی به‌هێز رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بگێڕن له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی ئاشتی، به‌تایبه‌تی ده‌یانه‌وێت سود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن كه ئه‌ردوغان خۆشی ره‌خساندویه‌تی بۆ سه‌ردانیكردنی ئیمراڵی و لابردنی گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆج ئالان و هه‌ندێك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆ ئاشته‌وایی.
"هه‌ده‌په" ئێستا له هه‌موو كات زیاتر خۆیان به براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 23 ی حوزه‌یرانی 2019 ده‌زانن له‌گه‌ڵ پارتی گه‌لی كۆماریی چه‌هه‌په CHP، ئه‌وه‌ش ده‌زانن پارتی فه‌رمانره‌وای توركیایان دوچاری شكست و ئیحراجیه‌كی گه‌وره كرده‌وه له ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نكه‌ره‌و شاره گه‌وره‌كان، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بێ ده‌ستكه‌وت ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر سه‌پۆرتی سیاسی و یاسایی و ئابوری ده‌ره‌كی نه‌كرێت، باشترین سه‌پۆرتی سیاسی بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بێگومان ستاتۆی باشوری كوردستانه‌و له سه‌رو هه‌موشیه‌وه كاراكته‌رێكی به‌هێزی وه‌ك "بارزانی"ه كه ده‌توانێت رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بێت و ئارگۆمێنتێكی گه‌وره دروست بكات له‌م نێوانه‌دا، هه‌رێمی كوردستان نه‌ك وه‌ك نه‌ته‌وه، هه‌م وه‌ك جیۆستراتیجی و هه‌م وه‌ك بلۆكێكی خاوه‌ن یه‌ده‌گی نه‌وت و پاڵپشتی ئابوری و ئاڵوگۆره بازرگانیه‌كانی توركیا كه به ناو باكوری كوردستانه‌وه تێپه‌ڕده‌بێت بۆ شاده‌ماره‌كانی ئابوری ئه‌نكه‌ره هه‌مووكات زیاتر به‌هێزه بۆئه‌م جوڵه‌یه.
هه‌ده‌په نایه‌وێت به‌ته‌نها سیاسه‌ت بكات وه‌ك جاران كه هیچی نه‌چنیه‌وه‌و بگره زیانیشی به‌ركه‌وت به زیندانیكردنی هاوسه‌رۆكانی پێشویان و ده‌یان په‌رله‌مانتاری پێشوو، ده‌یه‌وێت ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی وه‌ك لۆجیك بۆ مانه‌وه دابه‌شبكات و سه‌رمایه‌گوزاریی پێوه بكات و چیتر به ئایدۆلۆژیی نه‌كات له نێوان قه‌ندیل و ئیمراڵی و ئه‌نكه‌ره، ده‌زانن هێشتا ئاسۆی چاره‌سه‌ره‌كان روون نین و پارتی فه‌رمانره‌وای توركیاش AKP، هێزی خۆی هه‌یه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ده‌ست نه‌داوه، بۆیه هه‌ده‌په HDP به‌ته‌نها شه‌ڕی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و زمان و مانه‌وه‌و به‌شداری له كایه سیاسی و ئابوریه‌كان ناكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت شه‌ڕی ئه‌و سوڵتانیزمه‌و سیاسه‌ته‌كانی بكات كه ساڵه‌هایه گه‌مه به چاره‌نوسی ناسنامه‌ی دینی گه‌لی كورده‌وه ده‌كات و هێشتا له‌باریدا هه‌یه دۆخی باكور تێك بدات و رای گشتی تێبگه‌یه‌نێت كه كورد به‌شێك نییه له جه‌سته‌ی كه‌س به‌ڵكو به‌شێكه له جه‌سته‌ی گه‌وره‌ی تورك.
وه‌ك زانراوه دۆخێكی خراپ له باكوری كوردستان هه‌یه، تادێت ئاكپارتی ده‌رگاكانی دانوستان داده‌خات و قه‌یوم زیاد ده‌كات و باری نائاسایی درێژه پێده‌دات، سه‌رباری ئه‌مه به‌ناوی پاراستنی ناسنامه‌ی دینی و تیرۆره‌وه شه‌رعیه‌ت به‌م پرۆسه‌یه ئه‌دات، ئه‌ردوغان خۆی وا ده‌نوێنێت خه‌لیفه‌یه‌كی نوێی عوسمانیه‌كانه، هه‌ده‌په ره‌نگه بیه‌وێت ئه‌و ته‌قس و سیاسه‌ته تێك بشكێنێت به دیبلۆماسیه‌تی نه‌رم و په‌نابردن بۆ دۆستانی خودی ئه‌ردوغان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی توركیا‌و تراژیدیاكانی رابردوو دووباره نه‌بنه‌وه، به كورتی ئه‌و هێڵه نه‌ته‌وه‌یی و لیبراڵ و چه‌پ و نارازیانه كه له خولگه‌ی هه‌ده‌په‌و چه‌هه‌په هه‌ن، كه وه‌ك به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی گه‌وره خۆیان مانیفێست كردوه، درێژبكه‌نه‌وه بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان و خۆیان له‌و په‌راوێزه به‌رته‌سكه قوتاربكه‌ن و چیتر دوچاری زیان نه‌بنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ردوغان.
سه‌رباری ئه‌مانه ئێستا هه‌ده‌په قه‌باره‌یه‌كی په‌رله‌مانی گه‌وره‌ی هه‌یه تا راده‌یه‌ك هاوسۆزی هه‌ندێك له توركه عاقڵمه‌نده‌كانیشی له‌گه‌ڵدایه، هه‌ده‌په ده‌یه‌وێت رای گشتی دروست بكات له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی مافی مرۆڤ و ته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی سیاسی و دیموكراسی و سیاسه‌تی قه‌یوم راگیرێت، نایانه‌وێت به ئاسانیی سه‌ری خۆیان نه‌وی بكه‌ن بۆ زیندان و نكوڵیكردن و فاشیزمی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌ش ده‌زانن ئه‌م خه‌لافه‌ته توانستی چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی كێشه‌كانی باكوری كوردستان و گه‌لی كوردیان نه‌ماوه، به‌ڵام هه‌میشه ده‌رگایه‌ك هه‌یه بۆ كردنه‌وه، كوردیش له رێگه‌ی هه‌ده‌په‌وه هۆشیاریی و ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌تری به‌ده‌ست هێناوه جیاوازه له‌و فۆرمه‌ی پێشوو، ده‌بێت ئیدی ئه‌ردوغان هه‌رسی ئه‌م دۆخه تازه‌یه بكات ئه‌گینا توركیا چیتر به‌رگه‌ی قه‌یرانی ئابوری و ناوخۆیی ناگرێت.