روانگه‌ی دروست بۆ رۆژاڤا!
گرنگترین روانگه‌ی دروست له ئێستادا بۆ رۆژئاوای كوردستان، روانگه‌ی تۆلێرانس و دیبلۆماسیه‌تی نه‌رم و گفتوگۆی ئاشتییه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌داوه ناكۆك و دژه‌كانی ناو سوریا، ته‌نانه‌ت گفتوگۆ بۆ ناوچه‌ی ئارام له‌گه‌ڵ توركیا‌و ئه‌مریكیه‌كان و كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی ره‌نگه بۆ كورد هاوسه‌نگی بێت و به ده‌ریچه‌یه‌كی گرنگیشی بگه‌یه‌نێت، كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان راسته له وتووێژی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، لێ ئه‌مه به‌س نییه، چونكه روانگه‌ی حوكمرانی پێویستی به میتۆدی پێكه‌وه گونجان و لۆژیك و دیالۆگی مه‌ده‌نی هه‌یه وه‌ك له روانگه‌ی كلاسیكی جه‌نگ و ئایدۆلۆژیای شۆڕشگێڕیی و مانۆڕی سه‌ربازیی، رۆژئاوای كوردستان پێویستی به كرانه‌وه‌ی زیاتره به رووی نه‌یاره‌كانی خۆیدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان به‌رده‌وام بن، ستاتۆی باشور، واته "هه‌رێمی كوردستان" تا ئه‌م ساته‌وه‌خته ئه‌وه‌ی كه هێزو لۆژیكی مانه‌وه‌ی پێ به‌خشیوه دیالۆگ و پاراستنی تۆله‌رانس و زمانی نه‌رمی دیبلۆماسی بووه له‌گه‌ڵ كۆی ئهتنیكه جیاوازه‌كان و حوكمرانانی عێراق و ته‌نانه‌ت دراوسێكانی، دوای روداوه مێژوییه‌كه‌ی ریفراندۆم ئه‌وه‌ی كوردستانی پاراست له هه‌ڵدێری گه‌وره چه‌ك و جبه‌خانه‌و ئایدۆلۆژیای شۆڕشگێڕیی نه‌بوو لهكهوانهدا (ئه‌وه‌ش گرنگی خۆی هه‌بوو به‌تایبه‌تی ئیراده‌ی هێزی پێشمه‌رگه) به‌ڵكو ئه‌و گوتاره عه‌قڵانیه سهربهخۆو هاوسه‌نگ و دیبلۆماسیه بوو كه وه‌ك گوتارێك هێزی به‌رگریی و مانه‌وه‌ی پێ به‌خشیه‌وه‌و گه‌یاندی به‌م وێسگه‌یه.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێ له كشانه‌وه‌و نه‌كشانه‌وه‌ی هێزی پیاده‌ی ئه‌مریكی له رۆژاڤای كوردستان ئاكشنێكی نوێ نییه‌و مایه‌ی سه‌رسامیش نییه، كورد چه‌ندین جار دوچاریی ئه‌م جۆره بۆته‌وه، ئه‌مه ته‌كمیله‌ی پاشهاته‌كانی رابردوه، ئه‌مریكا وه‌ك پره‌نسیپ خه‌ریكی پیشه‌سازیی شه‌ڕه له ناوچه‌كه، پێویسته كورد له‌م دیدگا ئه‌مریكیه تێبگات، ئه‌مریكا شه‌ڕ بۆ كورد ناكات راسته‌وخۆ، سه‌پۆرتی ده‌كات بۆ خۆی بژی، ره‌نگه پێگه‌ی كورد له ئێستادا هه‌رگیز له پێگه‌ی ئه‌نكه‌ره‌و به‌غدادو تارانیش بۆ ئه‌مریكا گرنگتر نه‌بێت، با واز له زمانی میدیایی و سۆزگهرای رابردوو بهێنین، ئه‌مه سیاسه‌ته‌و فه‌نتازیای شیعریی نییه، كورد چه‌ند پێگه‌ی به‌هێزبێت بایی ئه‌و پێگه‌یه ئه‌مریكا پشتیوانی ده‌كات!
ئەمریکا شەڕ بۆ تورکیا ناکات، بۆ کوردیشی ناکات بەڵکو پیشەسازی بەشەرەوە دەکات، شەڕ دەخاتە بەردەرگای تورکیا، دوای ئەوەی کە دۆستە كورده كانى پرچەک کرد"ھەسەدە" ئێ خۆ بۆ گەشت و سەفا نییە، دروست بۆ پیشاسازی شەرە، دەوڵەتانی میحوەر بە جەنگەوە لاواز دەکات، تورکیا بەتایبەت دێنێتە ناو جەنگێکی سەخت و دەشزانێ توركیا جەنگی یەکلاکەرەوەی پێ ناکرێت، بێلایەنی ئەمریکا بۆ شەڕی رۆژاڤا و دروستکردنی ناوچەی ئارام، مانای جێھێشتن و پاشەکشە نییە لەو قوڵاییە ستراتیجییە، دەیەوێت سەرەتا تورکیا وەک پۆلیس رام بکات، رۆڵی باشتر ببینێت و خزمه‌ت به ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا بکات و ھیچ نەبێت لە ئێستادا سەرئێشە نەبێت بۆ کۆشکی سپی.
ئه‌وه‌ی هه‌یه شه‌ڕ نییه، فۆرمهڵهكردنهوهی په‌یوه‌ندیه بازرگانی و سیاسیه‌كان و ته‌ته‌ڵه‌كردنی دۆست و نه‌یاره‌كانه، ئه‌مریكا چوبێته هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به ئاره‌زووی خۆی شڵهقاندویهتی ئینجا دروستی كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ی ئێستا به‌كارهێنانی توركیایه بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه رۆڵی باشتر له‌ناوچه‌كه ببینێت و خزمه‌ت به ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا بكات، ئه‌مریكا چه‌ندین جار به به‌رچاویه‌وه توركیای بینیوه له‌شكركێشی كردوه و بێ هه‌ڵوێستیش ماوه‌ته‌وه، توركیا به هه‌موو هێزی خۆی لهشكركێشیكرد بۆ سه‌ر جه‌رابلوس و منبج و عه‌فرین و ره‌شه‌كوژی كرد‌و هه‌موو دنیاش باسی ئه‌و تاوانه‌یان دهكردو ئه‌مریكا بێده‌نگ مایه‌وه، ئاخر له‌شكركێشی تورك و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌م وڵاته بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری خۆی یه‌كه‌مجار نیه و دواجاریش نابێت و خه‌ونی سوڵتانی تورك زیندوكردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ویلایه‌تی موسڵه‌و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه بۆ كوردستانی عێراق له داهاتوو ئه‌گه‌ر گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كرێت.
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت توركیا له‌وه زیاتر نه‌بێته سه‌رئێشه بۆ ده‌وروبه‌رو ناشیه‌وێت له‌وه زیاتر گه‌وره‌بێت و باڵه‌كانی بكاته‌وه به‌رووی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا به‌بێ گڵۆپی سه‌وزی خۆی، به كورتی ئه‌مریكا توركیایه‌كی ده‌وێت له‌ژێر ستراتیجیه‌تی خۆیدا بێت و بچێت و چیتر هه‌ڕه‌شه نه‌بێت بۆ وڵاتانی وه‌ك عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیسرائیل و ئه‌وه‌نده‌ش دۆستی ئێران و روسیا نه‌بێت، به‌مانایه‌كی تر توركیا هه‌ره‌شه‌ی نه‌هێشتن و لابردنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیك نه‌ك وه‌ك كارتی فشار به‌كاربهێنێت، به‌ڵكو توركیا هه‌مووی بكاته ئه‌نجه‌رلیك بۆ ئه‌مریكا.
ئێستا لە بەشێکی زۆری سوریا داعش و بەرەی شام لەبەرگی تورک و تورک لەبەرگی داعشدا ھەردوکیشیان لەناو مەنزومەیەکی ئاینی میتۆد فاشیدا کار دەکەن ئەمریکا ئەوەی دەوێت تا ھێڵەکان بە باشی بناسێتەوە، پێشتر دیدی خورافەو زیندوکردنەوەی خەلافەتێکی سوننی لەلایەن ھەندێک دەوڵەتی کلاسیکیی ناوچەکەوە بۆ ئەردوغان قەڵغان بوو، ئێستا ئیتر ئەو قەڵغانە لاواز بوە دوای کێشەکانی سعودیەو ئێران و یەمەن و تورکیاش ترسی گۆڕینی لێ نیشتوە، ئەم ترسە تاکە شتێک بیرەوێنێتەوەو شەقامی پێ رازی بکات مەسەلەی لەشکرکێشی دەرەکییەو تورکیا زۆر شانازی پێوە دەکات بەڵام رۆژاواش خاوەنی چەک و دسپلینەو پاروەکە ئاسان نابێت و دەستکراوەیی ئەردوغان لە کۆشکی سپیەوە بۆ لەشکرکێشی نوێ پلانی ئەمریکایە بۆ جەنگی دیکە، نەک بەدەستەوەدانی کانتۆنەکان، تورکیا ھێشتا بۆ ئەمریکاو ڕۆژئاوا گرنگەو ئەمریکا نایەوێ بەتۆپزی تورکیا بتۆرێنێ، بەڵکو دەیەوێ تورکیا بێنێتە سەرلێواری برسێتی بە جەنگی سوریا‌و رۆژاڤا، ماوەیەک خەریکی بکات، ئینجا کوردیش لە ئەجێندای ئەمریکا ئەوەندە فشار نییەو کۆنتراکتی نوسراوی نییە وابزانین ئەمریکا باوکە گەورەکەیە چیتر ئەم عاتیفەسازییە دەبێ کۆتایی بێت، کاتی ئەوەیە کورد چیتر چاوەڕوان نەمێنێتەوەو ئەوەندەش بە سۆز‌و موغازەلەوە سیاسەت نەکات.