كه‌س مه‌كه‌نه‌وه به فریشته‌ی عێراق !
ئێستا فه‌نتازیای "موقته‌دا سه‌در" و بۆن و به‌رامه‌ی "سائیرون" عێراقی به جارێك وه‌ك داری عوود ته‌نیوه، له‌كاتێكدا سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در له 12/5/2018 ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و بێ وێنه نیه راچڵه‌كینی به‌دوای خۆیدا هێنابێت. بۆچی ئه‌مه؟ چونكه ئه‌و كۆكتێله سیاسییه به‌و هه‌موو په‌رچه‌مه ئایدۆلۆژیستیه‌ی خۆیه‌وه هێشتا نه‌یتوانیوه زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات بۆ نه‌زمی حكومه‌ت، بۆیه هێشتا زووه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌جێندا سیاسییه‌كه‌ی خولگه‌ی سه‌دریه‌كان بدرێت، ده‌بێت كه‌مێك له‌سه‌رخۆبین و بزانین هه‌نگاوه‌كان به ئاراسته‌ی كوێ ده‌رۆن، به‌تایبه‌تی بۆ كورد كه به جه‌سته‌یه‌كی برینداره‌وه ئه‌مجاره ده‌چێته‌وه به‌غدادو برینی قوڵی پێشمه‌رگه سارێژ نه‌بووه كه به‌ده‌ستی سه‌ربازانی عێراقی نوێ برینداركران و ئه‌م لیسته‌ش به‌شێك بوو له‌ستراتیجی ئه‌و عێراقه!
ئه‌وه‌ی گرنگه بزانرێت ئه‌وه‌یه كورسی ناو په‌رله‌مان ئه‌رزشێكی ئه‌وتۆی نه‌ماوه وه‌ك ده‌ریچه‌ی چاره‌نوسسازی عێراق و ته‌نها بۆ دڵخۆشكردنه‌و ره‌قه‌مگه‌لێكی بێ ئیعتیباره له رووی كردارییه‌وه، له ئاینده‌ی عێراقی نوێشدا ئه‌وه كورسی نییه حوكم ده‌كات، به‌ڵكو تارماییه كۆنه‌كه‌ی سه‌رده‌می رێككه‌وتنه ژێربه‌ژێرو نهێنیه‌كانی پۆڵ بریمه‌رو چه‌تری شیعه‌كانی عێراق و ئێرانه‌و بۆ ئێستاش وه‌ك خێو درێژ بۆته‌وه، ئه‌وه‌ی حوكم ده‌كات دیموكراسی و ده‌نگی ناو سندوقه‌كانیش نیه كه هه‌ندێك هه‌لهه‌له‌ی بۆ ده‌كوتن، به‌ڵكو هاوپه‌یمانێتیه به‌هێزه‌كان و جه‌مسه‌ره گه‌وره‌كانی ده‌وری ئه‌و تارماییه سیاسیه كۆنه‌ی عێراقن، كه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ش داهاتووی حوكمرانی سیاسی عێراق دیاری ده‌كه‌ن و كوردیش له‌و خه‌ریته سیاسیه كۆنه چونكه هه‌یه، ئێستا‌و ئاینده‌ش ده‌بێ هه‌بێت وه‌ك نه‌ته‌وه، ئیتر بێنه‌و به‌رده‌ی دوای هه‌ڵبژاردن و كۆی سیناریۆكان و كێشمه‌كێشی دانوستانه حیزبیه‌كان و جرت و فرتی شانده‌كان، جه‌نگی بێمانای ته‌وقه‌كردنێك و زمانی جه‌سته‌ی شانده‌كان و ئه‌م شه‌ڕه وردانه به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نیه له بازاڕی كه‌وتووی سیاسی عێراقیدا.
خۆی له‌بنه‌ره‌تدا ده‌نگ و كورسیه‌كانی كۆی هێزو نه‌ته‌وه‌كان له‌عێراقدا یان ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌كن یان نزیكن له یه‌كدیه‌وه‌و هیچ قه‌واره‌و هێزێك نه‌یتوانیوه رێژه‌ی سه‌ره‌كی 165 كورسی وه‌ده‌ست بخات كه رێژه‌یه‌كی یاساییه بۆ دروستكردنی حكومه‌تی زۆرینه، له ئێستادا ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌خشه‌كه بكه‌ین، ده‌بینین كورسی لیست و قه‌واره براوه‌كانیش له 19 كورسیه‌كه‌ی ته‌یاری "حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیم" ه‌وه تا 54 كورسیه‌كه‌ی"سائیرونی موقته‌دا سه‌در" هیچیان ده‌نگ و رێژه‌ی گه‌وره نین، كه مایه‌ی شۆك بن، یان هه‌ڕه‌شه بن بۆ كه‌مینه‌كان و توانستی حكومه‌تی زۆرینه‌یان هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كورد وه‌ك ئیئتیلافێكی یه‌كگرتووی كوردستانی به‌شداری بكردایه ئه‌وا ده‌بووه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی كه رێژه‌كه‌ی ده‌گه‌شته سه‌رو 60 كورسی، به‌ڵام دیسان ئه‌مه‌ش هه‌ر رێژه‌یه‌كی گه‌وره نیه بۆ عێراق كه حكومه‌تی پێ دروست بكرێت، كه‌واته عێراق هێشتا به‌ده‌ست ئه‌م هێزه بچوكانه‌وه‌یه، خۆی موعاده‌له نێوده‌وڵه‌تیه‌كه به ئێرانیشه‌وه ئه‌مه‌ی ده‌وێت، هێزی بچوك بچووكی بێ په‌ڕوباڵ دروست بكرێت تا رێگری بكرێت له هێزی گه‌وره‌و بلۆكی شیعی مه‌زن و مه‌رجه‌عی باڵا، ئه‌م تێزه بۆ عێراق كۆتایی هاتووه هێزێك هه‌موو عێراق به‌رێوه‌به‌رێت، عێراق دراوه‌ته ده‌ست ئه‌م هێزه په‌رتبووه بچوكانه‌ی خولگه‌ی ئێران ئه‌مریكا، ئه‌م هێزه بچوكانه‌ش هێزی جه‌مسه‌ری و هه‌رێمی دروستی كردوون و ده‌یانجوڵێنن، خۆلاسه‌ی كه‌لام هه‌ر ده‌بێت به شێوه دراماتیكی و ته‌قلیدیه‌كه عێراق سكه بگرێت له‌سه‌ر سازانی نیشتیمانی و رێزگرتن له شوناس و ئیراده‌و ماف و ئازادیه‌كانی یه‌كدی.
بۆیه له ئێستاوه كورد ده‌بێت خۆی بۆ ئه‌و ئه‌گه‌رانه ئاماده بكات كه ئه‌گه‌ری ده‌ره‌كین نه‌ك ناوخۆیی، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ جه‌مسه‌رو مۆتیڤه به‌هێزه‌كانی ده‌ره‌وه به بڕوای من زامنی كوردستانێكی جێگیر‌و ئارامتر ده‌كات له‌وه‌ی ئێستا، خۆ هه‌ڵواسین به كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانیه‌وه كه ئاسۆكه‌ی روون نییه هه‌ڵه‌ی كوشنده‌و سیاسییه، ئێستا هه‌موو وه‌ك یه‌كین، كه‌س شه‌ریفتر نییه له‌وی دی، كورد ده‌بێت وه‌ك جوگرافیا‌و ئیستیحقاقی نه‌ته‌وه‌یی و خاك و زمان و مێژووه‌كه‌ی مامه‌ڵه بكات نه‌ك به شانازیكردن به كورسیه‌كانیه‌وه كه كورسی حیزبین له ئێستادا، ئه‌وه‌ش روونه كه هه‌موو لایه‌ك گله‌یی و ره‌خنه‌ی جددی له پرۆسه‌كه‌و كۆی میكانیزمه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن هه‌یه له‌م گه‌ڕه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆیه ده‌بێت كورد وه‌ك كه‌مینه‌و برا بچووك خۆی نه‌خاته‌وه ناو سیناریۆكانه‌وه، پۆست گرنگه به‌ڵام له پۆست گرنگتر شكۆ‌و كه‌رامه‌تی تاكی كوردییه، بۆیه با یه‌كگرتوو بین و یه‌ك لیست و یه‌ك قه‌واره‌و كوتله‌ی په‌رله‌مانی و ئه‌م دروشمانه وازلێ بهێنن بۆ شتێك، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چی بكه‌ین له به‌غداد بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و مافه ده‌ستوریه‌كانی؟
پێشتر له ووتارێكمدا ئه‌مه‌م نوسی "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هیچ ناگۆڕێت، خۆتێكدان و خۆسووركردنه‌وه‌ی ناوێت، ته‌شهیر به‌یه‌ك مه‌كه‌ن با بوه‌ستێ ئه‌م كه‌لتوره ناشیرینه، با سبه‌ی له به‌غداد بتوانن مه‌رحه‌بایه‌كی یه‌كتر بكه‌ن و شه‌رمه‌زاری یه‌ك نه‌بن، هه‌ر له ئێستاوه بیر له كه‌ین و به‌ین و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و دانوستانی نهێنی و ژێربه‌ژێرو لێدان له نه‌ته‌وه له‌سه‌ر حسابی ده‌نگده‌ر مه‌كه‌نه‌وه، تۆ ده‌زانیت هه‌ڵبژاردنی عێراق شانۆگه‌رییه‌كی كۆمیدیه بۆ سیستمێكی خراپ"
هێشتا نه‌چوینه‌ته‌وه به‌غداد خه‌ریكی شكاندنی ئێسك و پروسكی یه‌كترین، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی ئه‌وه ون ده‌كات كه چیمان ده‌وێ له به‌غداد بۆ كوردستان، ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی له‌سه‌ر كوردستان هه‌بوون و هه‌یه، ده‌بێت كار له ره‌وینه‌وه‌ی بكرێت و به‌پێی ده‌ستووری عێراقی ماف و خواست و بودجه‌و شایسته داراییه‌كانی زامن بكرێت، له ئێستادا ده‌بێت كه‌س نه‌كه‌ین به كاراكته‌ری رزگاركه‌و فریشته‌ی نه‌جات، ئه‌وه ئیشی پارتی سیاسی نییه كه دۆزێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شانه، موقته‌دا سه‌دریش وه‌ك هه‌ر كاراكته‌رێكی عێراقی و شیعی له رابردوودا رۆڵی نه‌گه‌تیڤی هه‌بووه له وێرانكردن و حوكمرانی خراپی عێراقی و گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری و دروستكردنی حه‌شدی شه‌عبی و ته‌نانه‌ت داگیركردنه‌وه‌ی كه‌ركوكدا، ئه‌و له‌یه‌ك كاتدا هه‌م عه‌مامه به‌سه‌رێكی دۆستی ئه‌مریكا و هه‌م خوێندكارێكی حه‌وزه‌ی قووم و ئومێدبه‌خشی عه‌ره‌بستانی سعودی و نه‌یارێكی ئیسرائیلی و هه‌م وه‌ك رزگاركه‌رێكی نیشتیمانی و دژه گه‌نده‌ڵی و دۆستی شیوعیه‌كان و پرۆلیتاریای نوێ خۆی پیشان ده‌دات، بۆیه زه‌حمه‌ته له‌م مه‌عده‌نه تێبگه‌ین به ئاسانی؟
مایه‌ی نیگه‌رانییه له ده‌ساڵی رابردوودا كورد هیچ دانوستانێكی نه‌بردۆته‌وه‌و بگره هه‌ندێ پرسی هه‌ستیاریشی دۆراندوه، ئه‌و قسه‌یه هێشتا ئه‌زرنگێته‌وه له گوێماندا "كورد جه‌نگ ئه‌باته‌وه‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگیش له‌سه‌ر مێزی دانوستان ئه‌دۆرێنێت" گرنگه ئه‌مجاره خۆمان بۆ بردنه‌وه ئاماده بكه‌ین، ئایا كاتی ئه‌وه نییه ئیتر دانوستانه‌كان به‌رینه‌وه و ئه‌وه‌نده سازشی حیزبیان له‌سه‌ر نه‌كه‌ین، عه‌بادی له رابردوودا به جۆرێك شكۆی ئه‌م هه‌رێمه‌ی شكاند، هیچ سه‌رۆك وه‌زیرێكی عێراق ناتوانێت تا چه‌ند ساڵێكی تریش به قسه‌و پێكه‌نینی شاشه قه‌ره‌بووی بكاته‌وه ئه‌گه‌ر خۆمان قه‌ره‌بووی نه‌كه‌ینه‌وه.