نوێژی ئه‌مریكا له پشتی ئیمامه‌وه
كورد له ئێستا ده‌ستكراوه‌یه بۆ هه‌ر كۆنتراكت و په‌یوه‌ندیه‌كی سیاسی و سه‌ربازی، ده‌ركه‌وت چه‌تری دوری ئه‌مریكاو رۆژئاوا نه‌یتوانی سایه‌و سێبه‌رێكی باش بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و له تۆفان بیپارێزێت، لۆبیسته‌كان و داهۆڵی مافی مرۆڤ و هیومانیتی رۆژئاواش هیچبه‌رهه‌مێكی نه‌بوو له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی سوپا‌و میلیشیاكانی عێراق دژی كورد، له‌كه‌ركوك به‌باشی شانۆگه‌ریه‌كه‌مان بینی، بۆیه كورد ئیتر ده‌توانێت بۆخۆییاریه‌كه ته‌واو بكات له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆی و ستاتۆكه‌یدا، ئه‌مه‌ش هێڵه گه‌رمه‌كه‌ی سیاسه‌ته بۆ مانه‌وه‌و به‌رگری و ئیراده‌ی ناوخۆیی، به‌راستی ده‌ركه‌وت ئه‌مریكا گه‌مه‌یه‌كی ناشیرین ده‌كات و خه‌ریكی نوێژه‌بارانه‌ی خۆیه‌تی له پشتی شیعه‌كانه‌وه!
ئه‌م ئیداره‌دان و بیرۆكراسیه‌ت و هه‌ره‌شانه‌ی عه‌بادی، راسته به‌رێكردنی قۆناغێكی نوێی فاشیزمی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه، زوو یان دره‌نگ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و گه‌مه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی پێ ده‌هێنێت،یان جموجوڵێك له شانشینه گه‌وره‌كه‌ی سعودیه‌وه دۆخه‌كه به‌لادایه‌كدا ده‌خات، ده‌بێت كورد به باشی له وورده‌كاریه‌كانی ئه‌و ره‌وشه ئاگاداربێت دوور له ته‌فسیری ئایدۆلۆژی و بیری ته‌سكی حیزبی و شرۆڤه‌ی ساده و چاوه‌روانیه‌كانی له ئه‌مریكا.
جارێ پێویسته به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌وه تێبگات كه دانوستانی ئاینده له‌سه‌رچی ده‌كات و كێش ده‌بێته تیمی دانوستانكار، خۆ ناكرێت هه‌میشه له‌به‌ر خاتری وه‌عدو به‌ڵێنی ناراستی ئه‌مریكیه‌كان به‌م شێوه‌یه له پاشه‌كشه‌دابین و بدۆڕێین و نه‌وه دواینه‌وه دوچاری بێئومێدی و شكست بینه‌وه، كورد ئیتر پێویستی به بردنه‌وه هه‌یه، ئێستا ئیدی به‌ته‌واوی درزه‌كانی گوتاری سیاسی كوردی ئه‌م هه‌رێمه دیاره، خۆشباوه‌ڕییه، كاڵفامییه،یاساییه، ئینجا شپرزه‌یی ئایدۆلۆژییه، ئه‌مه چۆن چاك ده‌كه‌ینه‌وه، كێ ده‌یكات، نازانرێت؟
هه‌وڵ و ته‌قه‌للاكانی عێراق، ده‌ركه‌وت بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان و ته‌نانه‌ت راگرتنی ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمیش نییه وه‌ك ده‌وترێت، جێبه‌جێكردنی ماده ده‌ستوریه‌كانیش نیه ئه‌وه‌نده‌ی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری چه‌ك و هێزێكی تائیفی مه‌غروره، ئه‌مه ساته‌وه‌ختی خۆرێكخستنه‌وه‌ی سوپایه‌كه به‌ره‌و پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مۆدێرنی شیعه‌ی عێراقی بۆ وه‌ستان له‌به‌رده‌م ته‌حه‌دیاته‌كانی داهاتوودا، خاڵی لاوازی كوردیان دۆزیه‌وه‌و لێیه‌وه هاتنه ژوره‌وه، عێراق خاڵی بۆته‌وه له دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی و له‌ژێر سێبه‌ری رێنماییه‌كانی حه‌وزه‌و ره‌هبه‌ری ئێرانی‌دا خه‌ریكی ریسك و دروستكردنه‌وه‌یه به شێوه میلیشیایی و سه‌ربازیه‌كه‌ی، كه پایه‌كانی له‌سه‌ر مه‌زهه‌ب و ته‌وته‌مه‌كانی ئیمامه‌ت بنیاد بنرێت، ره‌نگه له ئاینده‌شدا به سیناریۆی هه‌مواركردنه‌وه‌و شتی له‌م بابه‌ته، ده‌ستوری وه‌ك "مه‌ڕ"ی بۆ بكه‌نه قوربانی.
له حاڵه‌تی هه‌مواری ده‌ستوری و په‌راوێزخستنی كورد‌و سوننه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م موزائیكه، ئه‌گه‌رچی پرۆسه‌یه‌كی قورسه‌و ریفراندۆمێكی گشتگیری ده‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ی 2005 هه‌مانكات زیانی كوشنده له عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وكات ئیدی ئه‌مریكا هه‌ست ده‌كات چی كردوه‌و چی دۆراندووه.
ئه‌م گروپانه‌ی ئێستا حه‌شدیان لێدروستكراوه جگه له موباره‌كه‌ی ئه‌مریكاو ده‌یان سیمبوڵی وه‌ك مه‌كگۆرك، مه‌رجه‌عی گه‌وره‌و ئایه‌توڵای وه‌ك خامنه‌یی و سیستانیش له پشتیه‌وه وه‌ستان و له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستوریشیان خسته خزمه‌تی، چونكه خه‌ونه‌كه خه‌ونێكی گه‌وره‌ی ستراتیجی ئێرانییه، هه‌موو ئه‌م هێزانه كه سه‌ربه ئیمامه‌ته‌كانی شیعه‌ن، خه‌ریكی ئه‌وه‌ن عێراق بكه‌نه‌وه به خه‌لافه‌تێكی ئاینی كۆنزه‌رڤاتیڤ، خاڵی لاوازیان ئه‌وه‌یه هه‌ر گروپه‌و سه‌ر به ئیمامه‌تێكن و رێك نین له‌گه‌ڵیه‌ك و هێزێكی به روكه‌ش یه‌كگرتوون وه‌لێ به پرۆژه چه‌ندین ئیختیلافاتی فیكری و عه‌قائیدی و سیاسیان هه‌یه له ناوچه‌كه‌داو ئه‌مه‌ش بۆ كورد مایه‌ی سووده، بۆ نمونه هه‌ر له ئێستاوه عه‌بادی نایه‌وێت موشاره‌كه‌ی سیاسی به ره‌مزه‌كانی حه‌شده‌وه بكات و ناره‌زایه‌تی خوڵقاندوه‌و كه‌سێكی وه‌ك قه‌یس عه‌لی خزعه‌لیش ده‌ڵێت چیتر نامانه‌وێت ته‌نها بازویه‌كی چه‌كدارو عه‌سكه‌ری بین به‌ده‌ست سیاسیه‌كانه‌وه‌و پێویسته خۆمان بێینه ناو كایه‌ی سیاسی و حوكمرانی، موقته‌دا سه‌در، بڕیاری پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لامی ده‌ركرد له كه‌ركوك و ناخوازێت بازوه‌كه‌ی له‌و خیلاف و گه‌مه‌یه‌دا بشكێت، حه‌شدی شیعه‌ی توركومانی هه‌رگیز ناچنه ژێر باڵی هیچ ئیمامه‌تێكی عه‌ره‌بی شیعه‌وه.
ده‌ره‌نجام ئه‌مه هه‌مان مێژووی خوێن و ته‌خوینی سه‌رده‌می "خه‌واریج و موعته‌زیله" و بێنه‌و به‌رده‌ی خه‌لافه‌ته‌كانییه‌زیدی كوڕی موعاویه له‌لایه‌ك و نه‌وه‌كانی ئیمامی عه‌لیه له‌لایه‌كی تر‌و به فۆڕمێكی دیكه‌و تا مێژووی حه‌سه‌ن سه‌باح و حه‌شاشینه‌كان و ئێستای هادی عامیری و ئاغای موهه‌ندیس درێژ بۆته‌وه، بۆیه گفتوگۆی كورد له‌م فه‌وزا تائیفی و مه‌زهه‌بیه‌دا هیچ ته‌وفیرێكی نابێت ئه‌گه‌ر خۆی هێڵی كاركردن و كۆنتراكتی نوێ نه‌دۆزێته‌وه، چونكه ئه‌م مێنتاڵێتیه‌ی شیعه پێمان ده‌ڵێت كه عێراق ئه‌كه‌نه‌وه به یه‌ك كه‌مپی ئایدۆلۆژی و یه‌ك ره‌نگ، كورد به هه‌موو سازشێك رازی بێت نابێت به هه‌مواری ده‌ستوری و سه‌ربه‌خۆیی پارێزگاكان رازی بێت كه راسته‌وخۆ لێدانه له شكۆی نه‌ته‌وه‌یی، گه‌ر ئه‌مریكاش به‌م ئیمامه‌ته‌ی شیعه‌و جینۆسایدی نوێی كورد‌و په‌راوێزخستنی ئازادیه‌كان و دیموكراسی رازیه، ئه‌وه شتێكی دیكه‌یه.
كورد هه‌ندێك حساباتی هه‌ڵه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ك پێویست خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌جێندا سیاسیه‌كان نه‌كردبوو له ناوچه‌كه‌و زیاتر پێگیریی له شه‌قامی كوردی و مه‌زه‌نده‌ی سه‌رده‌می پیشووی ئیداره‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرد بۆ پشتگیریی كوردستان ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌ی دابه‌ده‌سته‌وه، به‌واتایه‌كی تر ده‌بوو كورد له جێبه‌جێكردنی ماده ده‌ستوریه‌كان و پێشێلكارییه‌یاساییه‌كان له‌كاتی خۆیدا شه‌ڕی سه‌ختی كردباو به‌باشی ئه‌مریكای ته‌نگاوبكردایه له رووی دیبلۆماسی و لۆبیكردنه‌وه، بۆنمونه پێشێلی ماده‌ی ده‌ستوریی 58 ی سه‌رده‌می ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و دواتر گۆڕینی ئه‌م ماده‌یه بۆ 140 له سه‌رده‌می مالیكی و دروستكردنی میلیشیا عێراقیه‌كان و جوڵاندنی هێز له 2013 له جه‌له‌ولاو خانه‌قین، شه‌ڕی ئه‌وكات بردنه‌وه‌ی ئاسانتر بوو تا ئێستا، وه‌ك چۆن شه‌ڕی ئێستاش ئاسانتره تا چه‌ندساڵێكی تر، چونكه ترس هه‌یه شتێك نه‌مێنێته‌وه به‌ناوی ماده‌ی 140 و ناوچه‌ی جێناكۆك و بودجه‌ی هه‌رێم و به‌ڵكو به‌ته‌واوی ماده‌كان هه‌موار بكه‌نه‌وه به‌بێ حسابكردن بۆ خواسته‌كانی كورد، ئه‌گه‌ر ئه‌مه كرا ئه‌وا ئه‌مریكا بێشكعێراقی فرۆشتووه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ندێ وڵاتی دیكه‌و به‌دناوترین هه‌نگاوی ناوه دژی خواسته‌كانی گه‌لی كورد.
عێراق بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌نا ده‌بات بۆ هه‌موو لایه‌ك، ئه‌وه‌تا متمانه‌ی به ده‌وڵه‌تێكی ناسیۆنالیستی سوننی و میراتگری عوسمانی توركی نه‌بوو كه‌چی به ئاشكرا عه‌بادی چووه ئه‌نكه‌ره‌و دیالۆگی له‌گه‌ڵ ده‌كات له پێناو به‌مه‌ركه‌زی كردنه‌وه‌ی عێراق، هه‌ر ئه‌م عێراقه په‌نا ده‌بات بۆ ده‌وڵه‌تێكی سوننه‌گه‌رای وه‌ك سعودیه‌و قه‌رزی لێده‌كات كه به سه‌نته‌ری دژایه‌تی هیلالی شیعی ناسراوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراقی پێ راست بكاته‌وه به‌ناوییه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و سوننه‌كانیش سڕبكات، خه‌ونی عه‌بادی، دروستكردنه‌وه‌ی عێراقێكی ناوه‌ندگه‌رای ده‌ستوریزه‌كراوه به جۆرێك پایه‌كانی عه‌سكه‌رو ناسنامه مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی تۆخ و كۆنكرێتی بێت و رێگربێت له گه‌شه‌كردنه‌وه‌ی دوباره‌ی سوننه‌و كورد‌و ته‌نانه‌ت شیعه لیبراڵه‌كان، ئه‌مه‌ش به پشتیوانی ئێران و ئه‌مریكا.
هه‌ڵه‌ی كورد ئه‌وه‌بوو له رابردوو نه‌یتوانی ئه‌م عێراقه لاوازه به شێوه‌یه‌ك موتوربه بكات كه هیچ نه‌بێت تاكی كوردی هه‌ست به شكۆ‌و ئارامی بكات و ترسی له‌و ده‌وڵه‌ته مه‌ركه‌زیه نه‌بێت وه‌ك كابوسی دیكتاتۆریی، قه‌ت نه‌مانپرسیوه بۆچی هیچ پۆستێكی سیادی به‌غداد ناتوانێت تینوێتی تاكی كوردی بشكێنێت و درۆییه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق له‌به‌رچاومان كاڵ بكاته‌وه، عێراق درۆیه‌كی گه‌وره‌یه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وتی و سه‌فه‌قاتی گه‌وره گه‌وره‌ی ئه‌مریكاو ئێرانه‌و كورد ده‌بێت له‌م هاوكێشه‌یه تێبگات، ئه‌گینا ده‌یانجاریتر ئه‌م دڵه‌راوكێ و هه‌ره‌شانه به‌رۆكمان ده‌گرێته‌وه.
شیعه‌گه‌رای عێراق ئه‌مجاره گه‌مه‌یه‌ك ده‌كه‌ن به‌ره‌و چنینی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زیی، كه كورد‌و سوننه تیایدا په‌راوێزبێت، كێشه‌كه‌ش گوتاری ئه‌مریكی و ئێرانیه له ناوچه‌كه‌دا كه ئێمه له هیچیه‌ك له‌و گوتارانه تێنه‌گه‌شتوین، كورد له رابردوو به ئاسانی خۆی راده‌ستی شیعه‌كان كرد‌و چویه‌وه به‌غداو هه‌رێمی فه‌رامۆشكرد و به‌غداش ده‌ستی نایه بینه‌قاقای هه‌رێم، پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕی دژه تیرۆر‌و داعش و رزگاری موسڵ و هه‌نارده‌ی نه‌وت، هه‌موو له قازانجی هه‌رێمی كوردستان بون له‌رووی ئابوریه‌كی كاتیه‌وه نه‌ك له رووی سیاسی و سه‌ربازی، لێ نه‌مانتوانی سه‌رمایه‌گوزاری پێوه بكه‌ین، ئێستاش گوتاری عه‌بادی و غه‌زوی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌یه كورد بخه‌نه خانه‌یه‌ك هیچ جوڵه‌یه‌كی نه‌مێنێت و عێراق بكه‌ن به یه‌كپارچه‌ویه‌ك فه‌زای تاریكی مه‌زهه‌بی و بریاری ئیمامه‌ت، گه‌ر كۆمه‌ڵگایئه‌مریكی به ئیمامه‌تی شیعه‌كان رازیه بۆ كورد، پێویسته كوردیش گوتاری خۆی له ره‌گ و ریشه‌وه بگۆڕێت و قسه‌یه‌كی جددیتر بكات تا له‌مه زیاتر دۆخی ناوخۆیی به‌ره‌و په‌شێوی نه‌ڕوات،ئیتر ئه‌مه عێراقی عه‌ره‌بیه به مانا سپێشڵه‌كه‌ی و ناشكرێت بڵێین ئه‌مریكابێ ئاگایه له‌م هه‌نگاوانه‌ی عه‌بادی:
- شه‌ڕی گه‌وره بۆ كاڵكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته لۆكاڵیه‌كان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
- هه‌راجكردنی نه‌وتی كه‌ركوك به هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی رۆژئاوایی، وه‌ك بریتانیا تاوه‌كو پشتگیری بكه‌ن بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات.
- سێنتراڵكردنه‌وه‌ی عێراق ته‌نانه‌ت دژی شیعه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانیش به كوتله‌ی سه‌دری و مالیكی و موته‌حیدینیشه‌وه.
- هه‌مواری ده‌ستورو لابردنی پاشگره‌كانی عێراقییه‌كگرتوو فیدراڵ.
- ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی هه‌موو سه‌رچاوه ئابوری و نه‌وتییه‌كان.
- "ئیمام خومه‌ینی" قسه‌یه‌كی هه‌یه ده‌ڵێت سوننه‌كان یه‌ك شتیان له ئێمه زیاتره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێمه ناتوانین له مزگه‌وت ئیمامه‌ت بۆ سوننه‌كان بكه‌ین و ره‌وا نیه سوننه له پشتمانه‌وه‌بن، به‌ڵام سوننه‌كان ده‌توانن ئیمامه‌ت بۆ ئێمه بكه‌ن و له پشتیانه‌وه نوێژ بكه‌ین، وادیاره ئه‌مریكیه‌كان ئه‌مه‌شیان تێپه‌راندوه‌و له پێناو سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌و ئیمامه‌ته‌ی شیعه‌ش رازین!