ئایدۆلۆژیای عوسمانییه نوێکان؛ فڕین له‌سه‌ر باڵه‌کانی فاشیزم و ئایین
خراپترین فاشیزم و سته‌مکاریی ئه‌وه‌یه به‌ناوی ئایین و دیموکراسی و له‌پشتی ئه‌و په‌رده‌وه ئه‌نجام بدرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له‌تورکیا رووده‌دات به‌رانبه‌ر به فه‌زای ئازادی و ته‌ڤگه‌ری کوردی و بزووتنه‌وه‌ی گویله‌ن و خودی یاسا و دیموکراسی.
دوایین ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م فاشیزمه به پشت به‌ستن به فه‌وزای گشتی و یاسای باری نائاسایی و نه‌رمینواندنی پارته‌کانی وه‌ک "جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په" روو ده‌دات که له‌دوای کۆدێتای 15ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2016ه‌وه ده‌سه‌ڵا‌تی ڕه‌هایان به‌خشییه سه‌رۆك کۆمار که به ئاره‌زووی خۆی و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان و حکوومه‌ت و ده‌زگا ده‌ستووری و ته‌شریعییه‌کان کاری خۆی بکات دژی نه‌یاره‌کانی، بۆیه ئیتر ره‌خنه‌کانی کڵیجدار ئۆغلوی سه‌رۆکی جه‌هه‌په و هه‌ندێ سیاسی ئۆپۆزیسیۆن، کاریگه‌ریی نابێت بۆ سه‌رچڵی و مۆنۆپۆڵگه‌رییه‌کانی ئاکه‌په.
گرتنی هاوسه‌رۆکانی هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆکانی شاره‌وانی ئامه‌د، نه کردارێکی عه‌فه‌وییه و نه په‌رچه‌کردارێکی ساده و عاتیفی، به‌ڵکو به‌ره‌نجامی خه‌یاڵدان و به‌رمه‌بنای بیرکردنه‌وه‌ی گرووپێکی ئایینی سیاسیین به‌ناوی عوسمانییه نوێکانه‌وه، که خه‌ون به دیوێکی دیكه‌ی خه‌لافه‌تی ئایینییه‌وه ده‌بینن هاوشێوه‌ی داعش، به پشتبه‌ستن به هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی و بزووتنه‌وه‌ی ئایینی، هه‌روه‌ك ئه‌مه به‌ره‌نجامی ئایدیاڵی که‌سێکی تینووه بۆ سه‌رپێخستنی ئیمپراتۆریه‌تێکی ئایینی رووکه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین که برایانی وه‌ك ئه‌ربه‌کان و داودئۆغلو ره‌نگڕێژیانکرد و ئێستاش ئیخوان موسلیمین پشتگیری ده‌کات، واته پلانه‌که فراوانتره له‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌سه‌ر شاشه‌کان، ئه‌م توندوتیژی و گرتن و سیاسه‌ت و سته‌مکارییه، به‌شێکه له‌و ده‌سه‌ڵاته ره‌هایه که به‌ده‌ر له یاساکان دراوه به ئه‌ردۆغان و کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکی و ئه‌وروپیش به‌رپرسن تێیدا ئه‌گه‌ر ئاگاداری نه‌بن، ئه‌ردۆغان به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌یه‌وێت ده‌موچاوه‌کانی سیستم بگۆڕێت بۆ سه‌رۆکایه‌تییه‌کی تاکڕه‌و، ئه‌گه‌ر به خه‌رقی ده‌ستووری و لێدانیش بێت له دیموکراسی، ئاسته‌نگی سه‌ره‌کیش کورده‌کانن چ له باکوور و چ له رۆژئاوا.
ئه‌وه‌ی تورکیا لێی ده‌ترسا سه‌ڵاحه‌ددین دەمیرتاش بیکات و پیشەسازی پێوه بکات، وێرای هەموو ئاستەنگ و ململانێ ناوخۆییەكان، بریتی بوو لە شۆڕشێكی نەرم و لۆبیكردنێكی عاقڵانەی هێزێكی كوردی بەرەو ئاساییكردنەوەی دۆخی باكوور لەگەڵ دەوڵەتی ئاكەپە، بێگومان ئاکه‌په و ئه‌ردۆغان به‌وه رازی نه‌بوون و نین و رێگه به ئارامبوونی باکوور ناده‌ن، له‌سه‌ر حسابی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و بچووکبوونه‌وه‌ی تورکیا، ئه‌ردۆغان خوازیاره به‌ته‌واوی هه‌ده‌په وه‌ك باڵێکی میانڕه‌وی په‌که‌که جیابکاته‌وه و به‌ته‌واوی ئه‌م باڵه ته‌ریك و لاواز بکات و چیتر په‌که‌که خه‌ون به هێزێکی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانی وه‌ك هه‌ده‌په‌وه نه‌بینێت، به‌واتایه‌کی تر ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت یه‌ك جار شه‌ڕبکات و شه‌ڕه‌که‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو کوردبێت، واته پاکێجه‌کانی هه‌ده‌په و ئامه‌د و قه‌ندیل بکاته یه‌ک پاکێج و دواتریش به جیا گفتوگۆ بکات له‌گه‌ڵ پاکێجی ئیمرالی، بۆیه ڕاسته‌وخۆ خه‌ریکی لێدانه له ره‌مزه‌کانی کورد و راپێچکردنیان بۆ زیندان، به‌بیانووی پشتگیری‌یان بۆ په‌که‌که و نه‌چوونیان بۆ به‌رده‌م یاسا‌و بانگێشتی داواکاری گشتییه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌وکاته ده‌ستیپێکرد که ئاکه‌په له په‌رله‌مان یاسای لابردنی پارێزبه‌ندییان به تۆپزیی تێپه‌ڕاند به کۆی 376 ده‌نگ و هیچ جووڵه و خۆپیشاندانێکی لێنه‌که‌وته‌وه، که ده‌بوو مانگرتنی گه‌وره ئه‌نجام بدرایه له په‌رله‌مان وه‌ک ڕاپه‌ڕین و ئینسیاتیڤی مه‌ده‌نی، ئه‌ردۆغان ده‌زانێت بۆ ئه‌م قۆناغه شه‌ڕو توندوتیژی ده‌ستکه‌وتی گه‌وره ده‌بێت بۆی و مه‌له‌کردنه له ئاوی لێڵدا، به‌تایبه‌تی هێشتا داعش ماوه و ئه‌مریکاش سه‌رگه‌رمی هه‌ڵبژاردنه و هاوپه‌یمانانیش له‌شه‌ڕی ره‌ققه و موسڵ و دۆخی سوریا هێشا ئاتاجیان به تورکیا هه‌یه وه‌ك هێزێکی گه‌وره‌ی ناتۆ.
دەمیرتاش و تیمەكەی دەزانن جەنگ مەترسیدارە بۆ دۆزی كوردی و لەم دوو ساڵەدا چەند زیانی گەورەی گەیاندووە به ته‌ڤگه‌ری کوردی، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و نێوبانگی کوردی، بە دیوەكەی تردا ئاشتی چەند پاڵپشت و فاكتەری بنچینەییە بۆ سەربەخۆیی و خۆسەری دیموكراسی و جێبەجێكردنی تێز و بیركردنەوەكانی ئۆج ئالان، بەتایبەتی مۆدێرنێتەی دیموكراسی، بۆیە هەمیشە لۆژیكی شەڕ لە توركیا زاڵە بۆ لەباربردنی ئەم خەونە، ئەوەش ئەردۆغان و ئاكەپەی راگرتووە، لە ئێستادا پەلاماردان و لەشكركێشی و فەزای میلیتاریزەكردنه تا كورد پرسە گرنگەكەی بیربچێتەوە، كەواتە دەمیرتاش نوێنەری ئاپۆیە لە دەرەوەی زیندان، بۆیه ئه‌ردۆغان په‌لاماری ده‌دات وه‌ك سومبولێك بۆ کۆتاییهێنان به‌و هه‌ستانه‌وه و هۆشیارییه نه‌ته‌وه‌ییه، ده‌شزانێت ده‌میرتاش دەستەكانی بۆ گوللـە و فیشەك دروستنەكراون، بەڵكو ئەو دەستانە هی ئاشتی و كتێب و تەوقەی دانوستاندنە بۆ گەلێكی بەشمەینەت.
ئێستا توركیا و باکوور له دۆخێکی خراپدان، شتێك نییە و نه‌ماوه به‌ناوی کرانه‌وه و دیموکراسی و ئازادی، تەنانەت دوای تێپەڕاندنی بەربەستی دەستووری %10 ی "كەنعان ئیڤرەن" بۆ رێگریی كاری پەرلەمانی كەمینەكان، که هەدەپە ئەو بەربەستەی بڕی و لە دوو هەڵبژاردنی فەرمیدا سەركەوتنی مسۆگەركرد، لەگەڵ بردنەوەی زیاتر لە 100 سەرۆك شارەوانی، هەڵبژاردنەكانی 30 حوزەیران و 1 ی نۆڤەمبەری 2015، تا هەڵگیرسانەوەی ئۆپەراسیۆن و جەنگ و تەقینەوەكانی باكوور و لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی هەدەپە، بۆیه درێژەكێشانی جەنگ توركیایەكی لاواز بەرهەمدێنێت و ئابووریی توركیا بە تەواوی لاوازدەكات و هێز و نەیارەكانیش بەهێزتر لە جاران دێنەدەرەوە، بۆ نموونه هه‌ده‌په، که خاوه‌نی پێنج ملیۆن ده‌نگده‌ری حه‌قیقین، لە بنەرەتدا دۆزی كوردی دۆزێكی زیندووە و ئەزموونی رۆژئاواش لە پشتی ئەم دۆزەوە وەستاوە، به گرتن و راوه‌دوونان و لێسەندنەوەی متمانه‌ی نەك سەرۆك شارەوانییه‌کان كە بە دەنگ و دیموكراسی هاتن و بە شێوەیەكی ناشارستانییانە لێیان وەرگرتنەوە، بەڵكو بە دەركردنی ته‌واوی پەرلەمانتارانی هەدەپە و كوشتن و كۆمەڵكوژیش، هێشتا دۆزی كورد ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری ده‌مێنێت، تورکیا بخاته لێواری مه‌ترسی یه‌کپارچه‌یی.