پێشمه‌رگه‌و ناسیۆنالیزمی ناوچه‌که
ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف
ده‌بێت ئه‌وه ڕون بێت دوای داعش شه‌ڕی کورد و پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی ده‌بێت به‌فۆڕمێکی تر دژی خواسته‌کانمان، خۆ ناشێت وابیربکه‌ینه‌وه هه‌ورازه‌کان نه‌ماون و ڕێگریی ته‌واو، بۆیه گرنگه هه‌میشه شکۆی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌مان له‌پێشچاوبێت و وه‌ک هێزه نیشتیمانیه‌که بیناسین دوور له خولگه ئایدۆلۆژی و حیزبییه‌که، دوور له‌و ڕوانینه نۆستالیژییه‌ی ڕابردوو، ناکرێ پێشمه‌رگه بێ‌ئومێد بکرێ به هه‌ندێ وتاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچڵانه که هیچ به‌رپرسیاریه‌تێکی مێژویی و ئه‌خلاقی تێدا نییه، چونکه بیر‌و کولتوره فاشیه‌که‌ی جارانی ناسیۆنالیزمی تورک وعه‌ره‌ب هێشتا ماوه.
قۆناغی رزگاری نیشتیمانی زۆری ماوه‌و ئه‌و دڵڕه‌قیی و تۆنه فاشیانه هێشتا سه‌ره تاتکێیه‌تی، مه‌ترسی و کابوسه‌که ماوه له به‌رده‌م دۆزی کوردیداو هێشتا تایپێک له ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی پێشمه‌رگه وه‌ک مه‌ترسی گه‌وره وێنا ده‌که‌ن، بۆیه گرنگه کورد هه‌زینه‌و هێزی خۆی خاڵی نه‌کاته‌وه له ململانێی ناوخۆیی و پیشه‌سازی خراپ به پێشمه‌رگه‌وه نه‌کرێت، ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ک نه‌به‌ردی نواندی له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ مایه‌ی شانازیی گه‌وره‌یه، چونکه پێشمه‌رگه پێشمه‌رگه‌یه و تابلۆکه ته‌فسیرو ره‌نگی تر قبوڵ ناکات، ده‌شێت دوای داعش مه‌ترسیه گه‌وره‌کانی ناو ئه‌شکه‌وته‌کان، پلانی پایته‌خته‌کان و دیده تاریکه‌کان به ئاشکرا ببینین، ئه‌وکاته‌ی ته‌نها ده‌بینه‌وه و سوریا وعێراق و ناوچه‌که دیزاین ده‌کرێنه‌وه که ڕه‌نگه به‌دڵی ئێمه نه‌بێت، بۆیه ده‌بێت کاربکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیزاینه تازه‌یه باهۆزێکی وێرانکه‌ر نه‌بێت به‌ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد!